بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی 12 ساڵ، خەڵکی ورمێ ناڕەزاییان دەربڕی
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی دەستدرێژیکردنی کارگوزاری خوێندنگایەک بۆسەر کچەخوێندکارێکی تەمەن 12 ساڵ لە یەکێک لە خوێندنگا سەرەتاییەکانی
ورمێورمێ بڵاوکرایەوە، خەڵکی شارەکە ڕژانە سەر جادەکان و ناڕەزاییان دەربڕی و بەشێکی خوێندنگەکەشیان سووتاند.
[4]
باشووری کوردستان
- لە نزیک بازاڕی دۆلارەکەی
سلێمانیسلێمانی شەڕێک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.
[3]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و رایدەگەیێنێ، هیچ لایەنێک بۆ نییە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات و بڕیار بدات دەبێت عێراقییەکان چی بکەن.
[2]
- پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر ئەوەدا کە شارەدێی
جەلەولاجەلەولای سنوری شارۆچکەی
خانەقینخانەقین وەک ناوچەی وێران بوو هەژمار بکرێت بەمەبەستی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی.
[1]
- سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، روسیا رێز لە مافەکانی گەلی کورد دەگرێت و رەتیشیکردەوە کە کونسوڵخانەکەیان لە
هەولێرهەولێر داخستبێت.
[1]
- سایتی رۆیتەرز ئەمڕۆ لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزە عێراقییەکان تانک و تۆپیان لە نزیک ئه و ناوچە کوردییانەی سەر بە هەرێم بڵاوەپێکردووە کە بەشێک لە بۆریەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمیان تێدایە، لەگەڵ ناوچە دەروازەییەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا و سوریا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا هۆشداری دەداتە واشنتن لە رادەستکردنی ئیدارەی شاری رەققەی سوریا بە کورد و دەڵێت بەوکارە چەندین کێشە دێنەئاراوه و ناکۆکی نەتەوەیی لەشارەکەدا رودەدات.
[1] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表