图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکاتەوە 24-10-2017
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکات
库尔德文件

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بڵاودەکات
库尔德文件

جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان!
لەهەلومەرجێکدا کە نەتەوەکەمان و هێزە دیموکراتخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چاوی ئومێدیان بڕیبووە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیژیەکانی کوردستان، بەڵام مەخابن، ڕوداوەکان، پێشبینیەکانی یەکێتی بۆ قبوڵکردنی بەدیلی ڕیفراندۆم، سەلماندو بەهۆی مومارەسەی مافی دیموکراسی، بەهۆی بێدەنگیی دەوڵەتە دۆستەکانی جیهان لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەی لەبەغداد دژی هەرێم و ئەو هێرشە عەسکەریانەدا، هەتا ئەمڕۆ، هەروا لەرێی کەین‌وبەینی جۆراوجۆرو قۆزتنەوەی ناکۆکیەکانی حزبە کوردستانیەکان و کێشمەکێشەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیلانی ئیقلیمی لە(16/ی ئۆکتۆبەری2017) ڕێک لەهەمان ڕۆژو مانگدا کە ساڵی (1925) کۆمەڵەی گەلان ویلایەتی موسڵی شەتەکی عێراقی داتاشراو دا، دوای (92) ساڵ سەپێنرایەوە!
لەم هەلومەرجەدا بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسول، مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبونەوەی ئاسایی کرد.
ئەم کۆبونەوەیە، دوای ژیانئاوایی سەرۆک مام جەلال و نەمانی سایەی سەرۆکە بێهاوتاکەمانە لەسەرمان، ئەم کۆستی شکۆی نیشتیمانە، بێڕادە قورسە، بەو ئەندازەیەش ئەرکی هەمومانی پڕاوپڕ لە بەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان، کرد. بەم بۆنەشەوە، جارێکی تر، سوپاسی زۆری هەموو دەوڵەتەکان، لایەنەکان، کەسایەتیەکان، بەتایبەتی حزبە کوردستانیەکان دەکەین، کە لەناو خەمباری پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان و کوڵی گریان و فرمێسکی گەلەکەمان، جارێکی تر، سەلماندیانەوە کە سەرۆک مام جەلال، هەر سەرۆکی عێراق و کوردستان و فەرماندەی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکو جێگەی ڕێزی تەواوی جیهان بووەو لەناخی نەتەوەکەشماندا، خۆشەویستیەکی دەگمەنی هەبووە.
جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان!
کۆبونەوەکە، دەرهەق بە سیاسەتی نێونەتەوەیی و ئیقلیمی و عێراقی، تەواوی دژواریەکان، مەترسیە جۆراوجۆرەکان، هەڕەشەکان، بێسەروبەری بڕیاری دەستەگەری لەبری بڕیاری دەستەجەمعی ئۆرگانە ڕەسمیەکانی یەکێتی. ئەم بڕگانەی تاوتوێ کرد: 1-دۆخی گشتی و کارەساتی (16/10/2017). 2-یەکێتی ناو یەکێتی. 3-پەرلەمان و هەڵبژاردن و کۆمسیۆنی باڵا. 4-دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەستوری هەمیشەیی. 5-پەیوەندی یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.
دۆخی دوای کارەساتی 16/ی ئۆکتۆبەر
1- بۆ دۆخی گشتی و کارەساتی 16/ی ئۆکتۆبەر، کۆبونەوە بەوردیی لەسەر کۆی دۆخەکە، پێش ڕیفراندۆم و خودی ڕیفراندۆم و ڕوداوە نالەبارەکانی لێکەوتەی ڕیفراندۆم، بەچاوێکی ڕەخنەگرانەی دوور لە هەرەسانی، گفتوگۆی کردو بڕیاردرا، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی شارەزای بوارەکان، لەسەر تەواوی پرس و پرۆسەکە، دوور لە مزایەدەو خۆدزینەوە لەبەرپرسیارێتی، بەتایبەتی لەسەر ڕیفراندۆم و کارەساتەکە، پێکبێنێ‌ و لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە، بە گەڕانەوە بۆ بڕیارەکانی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر ڕیفراندۆم، باسی ڕیفراندۆم لەناو نەخشەرێگەی یەکێتی و لەناو ڕێکەوتنامەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان، هەروەها بۆ سەرجەم کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، تا دەگاتە کۆبونەوەی دوکان لە(15/10/2017) دوابۆچونی یەکێتی، ڕابگەیەنێ‌.
پیرۆزی یەکێتی ناو یەکێتی
2- سەبارەت بە یەکێتی ناو یەکێتی؛ کۆبونەوە پێیوایە، دەرکەوت، کۆبونەوەو چاوپێکەوتن و بەیاننامەی نابەرپرسیار، چەند زیانی لەیەکێتی گەیاندووە. بۆیە، یەکێتی ڕیزەکانی یەکێتی لەسەر بنەمای پرنسیپ و یاساو ڕێسای حزبایەتی و چاونەپۆشین لە لادان و سەرپێچی ئەو پرنسیپانە، هەتا دەسەڵاتەکان لەئۆرگانە ڕەسمیەکانی یەکێتی چڕبکرێتەوە. نەک گروپی دەستەگەری لاوەکی. ئەم ڕێساو پرنسیپانە مەرجی بنەڕەتی دەستەبەری یەکێتی ناو یەکێتین. لەمبارەوە، بڕیاری پێویست بۆ شکۆی ئۆرگانەکان و دیسپلینی ڕیزەکان، دران. چیکە لەهیچ کەسو گروپێک قبوڵناکرێ‌ دیسپلین و پەیڕەوی ناوخۆ پێشێل بکات و بڕیاری دەستەگەری زیانبەخش، بکرێتە بنەمای لێدوانی سەرلێشێواندن.
پەرلەمان و هەڵبژاردن
3- پەرلەمان و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن؛ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەهەوڵی هەموولایەک، بەتایبەتی یەکێتی، دەستکەوتێکی تەشریعی و چاودێریی گەورەیە. بۆیە پاراستنی ئەم دەستکەوتە، بەتەواوکردنی خولی ئاسایی پەرلەمان، زۆر گرنگە. بۆئەوەی لەتەنگژە یاساییەکانیش بەرەبەرە ڕزگارمان بێ‌، دەبێ‌، پەرلەمان چالاکتر ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێ‌ و دەسەڵاتی سیاسیش هاوکاریان بێ‌. ئومێدەوارین، لەسەر بنەمای ئەرک و ماف و پاراستنی ئەزمونەکەمان، تەواوی لایەنەکان بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکەن.
دانوستان و دەستور
4- دانوستاندن لەگەڵ بەغدادو دەستوری هەمیشەیی؛ بڕیاردرا کە: دانوستاندنی بێمەرج، لەگەڵ حکومەتی بەغدادو لەسێبەری ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕوشۆڕو پەلاماری گەلی کوردستان، ئەنجامبدرێ‌. بۆ ئەم ئەرکەش، وەفدی حکومەت، لەو لایەنانەی لەحکومەتدا، ئەرکەکانی حوکمڕانیی ڕادەپەڕێنن، بۆ دانوستاندن پێکبێ‌ و لەکاتێکی شیاویشدا، بەپێی بنەماکانی دەستوری هەمیشەیی، گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بکەن. هەروەها توێژینەوەش بکرێ‌ کە چ لایەک، لەدوای نوسینی دەستورەوە، بەندەکانی دەستوری پێشێلکردووە. نەک حکومەتی عێراق، تەنها لەروانگەی ئەرکەکانی دەسەڵاتەوە، دەستور شیبکاتەوەو مافە دەستوریەکان، ڕەچاونەکات. لەکاتێکیشدا، تەواوی لایەنە کوردستانیەکان و حکومەتی هەرێم، دانوستان و دەستوریان پەسەندە، چ پاساوێک بۆ حکومەتی بەغداد ماوە، درێژە بە پەلاماری عەسکەری و گەمارۆی ئابوری و ئازادی خەڵک بدات‌و، دەیان هەزار هاوڵاتی لانەواز بکرێ‌ و لەم سەروبەندەی پایزو زستاندا بکەونە ژیانی کولەمەرگیی.
پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنە کوردستانیەکان
5- یەکێتی و لایەنە کوردستانیەکان.. یەکێتی، دور لە کارو کاردانەوە، دژی تێکچونی پەیوەندی سیاسی لایەنە کوردستانیەکانە؛ بەڵکو لەم دۆخە دژوارەدا، جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی نێوان تێکڕای لایەنەکان دەکاتەوە، هەتا پێکەوە بتوانین، چاکسازی و گۆڕانکاری لەحکومەتدا ئەنجامبدەین و کێشەکان چارەسەر بکەین و پەرلەمانیش، ئەرکی یاسارێژی و چاودێری ڕابپەڕێنێ‌. بەیەکیشەوە، پرۆژەی دەستور بەرەو قۆناغی کۆتایی بەرین و سیستەمی حوکمڕانی بەسیستەمی پەرلەمانی ڕاستەقینە بگۆڕین. کێشەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی سەرۆکایەتی هەرێمیش، لەبنبەستی قۆناغی ڕابوردوو، سەرفراز بکەین و لەبەر ڕۆشنایی ڕوداوەکانی ئێستاو قۆناغی لەمەودوا، بەرپرسانە، کۆتایی بەم پرسە نیشتمانییەش بهێنین.
لەکۆتاییشدا.. یەکێتی، بە یەک ئاراستەو یەک هەڵوێست و یەک ئیرادەوە، ئەرکەکانی لەمەودوای ڕادەپەڕێنێ‌ و بێوچان تێدەکۆشێ‌ بەچاوێکی ڕەخنەگرانەی هەمەلایەنەوە، تەنگوچەڵەمەو کەموکوڕییەکان، لەناو حکومەت و لەناو یەکێتیدا، چارەسەر بکات. وەکو سەرۆک مام جەلال فەرمویەتی، نە بە کەس دەڕوخێین و نە کەسیشمان لێ زیادە، هەموو هەڤاڵێک ئەرکێتی یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزێ‌. لەهەمانکاتدا، هەر هەڤاڵ و گروپێک ئازادن لەدەرەوەی یەکێتی ڕێبازی تر هەڵبژێرن.
- هەزاران سڵاو لەگۆڕی پاکی شەهیدانی بەرەنگاری لەکەرکوک و خانەقین و پردێ‌.
- سڵاو لەخۆڕاگیی و قارەمانێتی گەلەکەمان.
- سڵاو لەهێزی پێشمەرگەو لە ورەی پۆڵایینیان، کە دڵنیاین ئەم شکستە کاتییە، گیانی قارەمانێتیان بەهێزتر دەکات.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
24-10-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,890
HashTag
来源
挂钩项目: 2
日期与活动
词和词组
Publication date: 24-10-2017 (7 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 95%
95%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-10-2017
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on26-10-2017
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):26-10-2017
URL
此产品已被浏览9,890
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!