بەداخەوە ئەمشەو 29-10-2017، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە #زاخۆ#. ئێمە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و ڕێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
29-10-2017
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,272 مرة