چوونی زیارەتکارانی #شیعە# مەزهەب لە دەروازەی #مێهران# بەرەو کەربەلا ژیانی ئاسایی لە پارێزگای #ئیلام# پەکخستووە، لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەو دەروازەیە پەڕیونەتەوە.
دەروازەی مێهرانی ئیلام نزیکترین خاڵی سنوورییە لە کەربەلا، بۆیە زۆربەی گەشتیاران بۆ ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی شیعە بەوێدا هاتووچۆ دەکەن، بەڵام هاتووچۆی ئەو گەشتیارانە تەنیا زیان بە ڕێگەوبان و شوێنە گشتییەکانی ئیلام دەگەیێنێت و هیچ قازانج و داهاتێکی گەشتیاری بۆ دانیشتووانی ئەو پارێزگایە نییە.
ئەمساڵ ڕێوشوێنی تووندتریش بۆ هاتووچۆی خەڵکی بێ ڤیزا ڕەچاو کرا، تاوەکو ئەمڕۆ 30 هەزار کەسیان گەڕاندووەتەوە کە ڤیزایان نەبووە، هێشتا چەند ڕۆژێکی دیکەش کات بۆ ڕۆیشتن بۆ کەربەلا ماوە.[1]
06-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,190 gånger