بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📝 سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە
📝 بەڵگەنامەکان


رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامدرا، دوای ئەوەی کە وەرزی تەشریعی لە رۆژی 6/11/2017، راگەیەندرا بە مەبەستی گەڵاڵەکردنی کاری ئایندەی پەرلەمان و دانیشتنەکان پەرلەمان و ئەو یاسا و بڕیارانەی کە پێویستن پەرلەمانی کوردستان پەسندیان بکات بە تایبەت ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە دۆخی خەڵک و هەرێمی کوردستان و رۆڵی دامەزراوە دەستووریەکانی هەرێم.
لەو بارەیەوە کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:
1- لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و نەهێشتنی کۆسپەکان و هەوڵی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی، بە گرنگ دەزانین کە دەست بەری یەکرێزی و یەک گوتاری بکات لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە لەم قۆناغەدا میللەتەکەمان پێیدا تێپەر دەبێت، داوا دەکەین پەلە بکرێت بۆ ئەم مەبەستە.
2- پەرلەمان و حکوومەت هاوکار و هەماهەنگی تەواوی یەکتربن و هەروەها جەخت کرایەوە بە چالاکردنی لێژنەکانی پەرلەمان و کاری چاودێری و بەدواداچوون و هەر رێکارێکی یاسایی کە پێویست بێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و هەرچی زیاتر خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان.
3- پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ئامادەییان پیشان داوە بۆ دانوستان و چارەسەری ریشەیی کێشەکان بۆ ئەم مەبەستە هەرچی زووە وادەی دانوستان دیاری بکرێت و لەم نێوەندەشدا داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەکەین هاوکاری جدی بن، چونکە مانەوەی دۆخەکە بەم جۆرە هۆکار دەبێت بۆ تێکچوونی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ تەئکیدکردنەوە هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی دەستووری لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە رووی نەداوە، بە پێچەوانەوە لەسەرجەم راگەیاندراو ولێدوانە فەرمییەکاندا پابەندبوون بە یاسا و ماددە دەستوورییەکانی عێراق بە روونی ئاماژەی پێکراوە و دووپات کراوەتەوە.
4- جەخت دەکەینەوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی دانوستان دەچێتە بەغدا، پاکێجێکی یاسایی و دارایی ورد ئامادە بکات و بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی نوێنەری خۆی بۆ ئەو ئامادەکارییە لە خەڵکانی پسپۆر و شارەزا دیاریکردووە و هەماهەنگی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، دەبێت هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دانووستانی بەپەلە بەتایبەت قوتی خەڵکی کوردستان دەکەوێتە بەر مەترسی جددی و داوا دەکەین کە ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی بایۆمەتری بۆ دانوستانەکانی نێوان هەردوولا کاری پێبکرێت و رێژەی (17%) شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.
5- بۆ وەرزی تەشریعی نوێ، بریاردرا هەموو ئەو یاسا و پڕۆژانەی کە گرنگن و پێویستی هەنوکەیی ئەم قۆناغەن بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بەرەچاوکردنی ئەو یاسایانەی کە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و مەبدەئی توافق کاری پێبکرێت.
6- کۆبوونەوە بڕیاری دا لە پێناوی بەدواداچوونی مەیدانی و ئامادەکردنی راپۆڕتێکی گشتگیر لەسەر کۆی ئەو رووداوانەی کە بەسەر ناوچە جێناکۆکەکاندا هاتووە لێژنەیەکی بەدواداچوون لە هەرچوار لیژنەکانی (ناوچە کوردستانییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە و ناوخۆ و مافی مرۆڤ)، پێکبهێندرێت بۆ ئامادەکردنی راپۆڕتێکی مەیدانی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
7- بڕیاردرا بەپەلە دانیشتنێکی هاوبەشی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت بۆ گەڵاڵەکردنی بۆچوونی هاوبەشی هەردوولا.
8- پەرلەمانی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەرجەم رێکارەکانی دانوستان و دەرئەنجامەکانی پێویستە ئاگاداربێت و راوێژی بەردەوام لە نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەستەبەر بکرێت.
08-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-11-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 پەڕڵەمانی کوردستان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 8 2017 3:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 9:22AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 9:22AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,352 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-11-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574