هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئێستای پارێزگای #کەرکووک# و هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی فەرمانبەران و کارمەندانی نوسینگەی کەرکووکی #پەرلەمانی کوردستان# و هەروەها ئه و پێشێلکاری و زێدەڕۆییانەی بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایش و سەروەرنەبوونی یاساوە کراوەتە سەر شکۆی پەرلەمان و زۆربەی دۆسییەکان و کەلوپەلەکانی نوسینگەکەمان له و شارە بەتاڵانی براوە، سەرباری ئەمانە نوسینگەیەک نوێنەرایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکات و نەتوانێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵبدات. بۆیە بڕیارماندا بە کشانەوەی نوسینگەکەمان بۆ نێو بینای سەرەکیی پەرلەمانی کوردستان و هەڵپەساردنی کارەکانمان له و پارێزگایە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی شارەکە.
دیوانی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
09-11-2017
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,835 defa görüntülendi