🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,317 | وێنە 57,326 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,719 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,587 |
📖 حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟

ڕۆژنیوز - دانا عومەر
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن شیعەشیعەکانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو رایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو رۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
بەڵام ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەریخست کە حەشدی شەعبی هێزێکی مەزهەبگەرایە و مەترسییە بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی عێراق.
محەمەد فایەق، هاوڵاتییەکی کوردی شارۆچکەی خورماتووخورماتووە لە ئێستادا ئاوارەی شاری سلێمانی بووە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کە ئەوان لەبەر مەترسی هەبوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەیان ناوێرن بگەڕێنەوە بۆ خورماتوو.
محەمەد ئەوەشی وت، کە پێشتر هاوڵاتی کورد گەڕاوەتەوە بۆ خورماتوو لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە ئەشکەنجە دراوە و ئوتومبێلەکەی لێسەندراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین وردەکاری دروستبوونی حەشدی شەعبی و پێکهاتەکانی بخەینە ڕوو تاوەکو بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی کارکردن و سیاسەتی کارکردنی حەشدی شەعبی بکەین.
حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لە 6-13 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 2014-6-15 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە راستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردوودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
رێکخراوی بەدر
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی هادی عامریهادی عامری کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە رێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی رابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
سەرایا سەلام
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی راستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
عەسائب ئەهل حەق
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەبائ
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
کەتائیب سەید شوهەدائ
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
سەرایا جیهاد و بنائ
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
کەتائیب تەیار رەسالی
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا خوراسانی
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
سەرایا عاشورائ
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان رێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە رێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی رێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
سەرایا عەتەبات
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهرائ، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
هۆکاری دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن راستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
لە ڕۆژی 5ی ئەم مانگەدا لە دوای ڕوودانی دوو تەقینەوە لە شاری کەرکوک، کە یەکێکیان لە نزیک بارەگای سەرایا سەلام بوو کە باڵی سەربازی تەیاری سەدر-ە، و یەکێکە لە گروپەکانی حەشدی شەعبی، موقتەدا سەدر، ڕاستەوخۆ بێ‌ گەڕانەوە بۆ هادی عامری، سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراق بڕیاری کشانەوەی هەموو چەکدارانی سەرایا سەلام-ی دا لەشاری کەرکوک، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا نییە.
کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، جەخت لەوە دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی، ڕاستەوخۆ فەرمان لە هادی عامری وەردەگرێت و هادی عامری-ش فەرمان لە حکومەتی عێراق وەردەگرێت، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کەئایا ئەگەر فەرمان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن بۆچی بە فەرمانی سەدر هێزێک لە کەرکوک دەکشێتەوە.
کورد و حەشدی شەعبی
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی جەلەولاجەلەولا و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکوردیان بڵاو کردوەتەوە، بەڵام پەلاماردانی شاری کەرکوک و هاتنیان بۆ ناوچەکانی سنوری مادەی 140 گەورەترین جوڵەی ئەو هێزە بوو دژی کورد.
لیوا رەسوڵ عمر، کە فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا رەسوڵ عومەر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
نەک تەنها کورد، لە هەبوونی حەشدی شەعبی و گەورەکردنی لە نێو ساحەی سیاسی عێراقدا نیگەرانە، بەڵکو بەرپرسانی ئەمریکاش چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە هەبوونی ئەو هێزە دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێزە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کار دەکات، بەڵام کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی ئەوەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان هێزێکی عێراقین و پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ هیچ لایەکدا تێک نادەن لەبەر لایەکی دیکە.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نییە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە ئێران و بەتایبەت لە ڕێبەری یەکەمی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەیمەنەی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت.[1]
09-11-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 09-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-11-2017
🏟 پارت / لایەن حەشدی شەعبی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 1:11PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,827 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.141 KB Nov 10 2017 11:57AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-11-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,289 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574