پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟

حەشدی شەعبی کێن و چۆن دروست بوون و مەترسییەکانی چین؟
ڕۆژنیوز - دانا عومەر
#حەشدی شەعبی# ئەو ناوەیە کە لەدوای داگیر کردنی شاری موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەسەر ساحەی سەربازی و سیاسی عێراق و کوردستان زۆر دەبیسترێت و باسی لێوە دەکرێت، لەلایەن #شیعە#کانەوە وەک هێزێکی فریادرەس بۆ پاراستنی عێراق تەماشا دەکرێن، کورد و سوننەکانیش بیروڕای جیاوازیان لەبارەی حەشدی شەعبیەوە هەیە.
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە کۆنفرانسێدا کە لەبەرواری 14-12-2016 لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران سازکرابوو ڕایگەیاند، کەحەشدی شەعبی پارێزگاری لە شەرعیەت و سەروەری خاکی عێراق کردووە و لەو ڕۆژانەدا کە چەتەکانی داعش نزیکی بەغدا ببونەوە ئێمە شەڕمان لە دژیان کرد.
بەڵام ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دەریخست کە حەشدی شەعبی هێزێکی مەزهەبگەرایە و مەترسییە بۆ سەر گەلی کورد و گەلانی عێراق.
محەمەد فایەق، هاوڵاتییەکی کوردی شارۆچکەی #خورماتوو#ە لە ئێستادا ئاوارەی شاری سلێمانی بووە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، کە ئەوان لەبەر مەترسی هەبوونی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەیان ناوێرن بگەڕێنەوە بۆ خورماتوو.
محەمەد ئەوەشی وت، کە پێشتر هاوڵاتی کورد گەڕاوەتەوە بۆ خورماتوو لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە ئەشکەنجە دراوە و ئوتومبێلەکەی لێسەندراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین وردەکاری دروستبوونی حەشدی شەعبی و پێکهاتەکانی بخەینە ڕوو تاوەکو بتوانین هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی کارکردن و سیاسەتی کارکردنی حەشدی شەعبی بکەین.
$حەشدی شەعبی کێیە و چۆن دروست بون$
حەشدی شەعبی هێزێکی چەکداری شیعەیە، لە 42 فەصیل پێک دێن و 79 گروپن، ژمارەی چەکدارەکانیان بە 120 هەزار چەکدار ئەژمار دەکرێن، حەشدی شەعبی لەدوای فەتوایەکی مەرجەعی گەورەی شیعەکان علی سیستانی دروست بوون.
علی سیستانی لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لە 6-13 -2014 لەلایەن چەتەکانی داعشەوە فەتوای دا کە پێویستە هەموو تاکێکی عێراقی چەک هەڵبگرێت و بەرگری لە خاکی عێراق بکات، لەدوای ئەم فەتوایە لە 2014-6-15 دا حەشدی شەعبی دروست بوو، ئەم هێزە لە دوو بەش پێک دێن، بەشێکیان ئەو کەسانەن کە ڕاستەوخۆ چوونەتە ناو حەشدی شەعبیەوە، بەشێکی دیکەش لە گروپی جیاوازی شیعە پێک هاتوون کە هەندێکیان بەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بوون و هەندێکی دیکەشیان لەڕابردوودا بونیان هەبووە، لێرەدا باس لە هەندێکیان دەکەین.
$رێکخراوی بەدر$
یەکێکە لە گروپەکانی نێو حەشدی شەعبی، ئەم گروپە لە مەجلیسی باڵای ئیسلامی جیابوەتەوە لە ساڵی 2012 دا بە سەرکردایەتی #هادی عامری# کە ئەوکات وەزیر بووە لە حکومەتی عێراقیدا، بەهۆی ئەوەی کە هادی عامری حەزی بەوە کردووە کە ڕێکەوتن لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراقدا بکات، ئەم هێزە لە وڵاتی ئێران دامەزراوە لە سەرەتای دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردوو، کاتێکی کەم دوای دەستپێکردنی شەری عێراق- ئێران، بەهاوکاری ئێران دامەزرێندرا، لەدوای فەتواکەی سیستانی توانیویەتی چەندین گەنجی شیعە لەخۆی بگرێت، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و قورسن. بە یەکەم گروپی گەورەی نێو حەشدی شەعبی دادەنرێن پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە بە تایبەت پەیوەندی تایبەتی هادی عامری بە علی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و قاسم سلێمانی سەرۆکی قەرارگای ڕەمەزان و فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، واتە بەشی کاروباری دەرەوەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیان بە دەیان هەزار کەس دەبێ.
$سەرایا سەلام$
ئەم گروپە پێک هاتون لە ئەندامانی جەیشی مەهدی سەر بە موقتەدا سەدر لەساڵی 2014 و دوای فەتواکەی سیستانی ناوە تازەکەیان ئاشکرا کرد بەناوی سەرایا سەلام، ژمارەی ئەم گروپە بە هەزاران ئەندام ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپە فەرمانی ڕاستەوخۆ لە موقتەدا سەدرەوە وەردەگرن، ئەم گروپە وەک بەرهەڵستکاری حکومەتی بەعسی عێراقی بەناوی سوپای مەهدیەوە شەڕیان کردووە و بەشدار بوون لەشەڕی ئێران عێراقدا و ئەزموونی شەڕی سەربازیان لەو جەنگانەوە وەرگرتووە، لەدوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپێکی بەرهەڵستکار شەڕی دژی ئەمریکا و حکومەتی عێراقیان کردووە.
$کەتیبەکانی حزبوڵڵای عیراقی$
ئەم کەتیبەیە کەتیبەیەکی زۆر نهێنیە و ئەندامەکانیشی دیار نین و نازانرێت لەلایەن کێوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئەم گروپە لەساڵی 2007 وەک گروپێکی بەرهەڵستکار بۆ سوپای ئەمریکا دامەزراوە، ئەم گروپە ئەندامەکانی زۆرن و خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، واناسراون کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێراندا هەیە.
$عەسائب ئەهل حەق$
لە ساڵی 2007 دا لەژیر سێبەری جەیشی مەهدیدا دامەزراون بە سەرۆکایەتی شێخ قەیس خەزعەلی و شێخ ئەکرەم کەعبی، شێخ خەزعەلی یەکێک بووە لە قوتابیەکانی محەمەد سەدری باوکی موقتەدا سەدر، بەڵام ئێستا سەرۆکایەتی ئەم گروپە ئەکات و پابەند نییە بە فەتواکانی موقتەدا سەدرەوە، ئەم کەسە ساڵی 2010 زیندانی بووە لای ئەمریکیەکان، ئەم گروپە شەڕی دژی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق، ئەم گروپە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، هاوسۆزیان هەیە بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری ئێران و پەیوەندیان لەگەڵ سوپای قودسدا بەهێزە، ئەم گروپە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین کاری ڕفاندن و تۆقاندنی هاوڵاتیانی سوننە و کورد لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەم دوایەدا هێرشیان کردە سەر خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدای پایتەخت و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە شاری بەغدا بەجێبهێڵن ئەگینا دەیانکوژن، ئەم گروپە بە پێکهاتەیەکی سەرەکی حەشدی شەعبی دادەنرێن.
$حەرەکەت حزبوڵڵا نوجەبائ$
ئەم گروپە لە ئەصائب ئەهل حەق جیابونەتەوە بەسەرۆکایەتی شێخ ئەکرەم کەعبی بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ شێخ خەزعەلی، بەڵام بەهەمان شێواز کار دەکەن و هاوسۆزیان بۆ دەوڵەتی ئێران و نزیکیان لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو یەکە، ئەم گروپەش بە هەمان شێوەی گروپەکانی تر خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و ژمارەیان چەند هەزار کەسێک دەبێت.
$کەتائیب سەید شوهەدائ$
ئەم کەتیبەیە لە کەتیبەی حزبوڵڵا جیابونەتەوە و لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حاج ولائ-ەوە سەرکردایەتی دەکرێن، ئەندامانی ئەم گروپە بەزۆری خەڵکی ناصریە و عەمارەن، ژمارەی ئەم گروپە لەنێو حەشدی شەعبیدا بە 3 بۆ 4 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
$سەرایا جیهاد و بنائ$
ئەم گروپە لەساڵی 2011 دروست بوون و بە گروپێکی جیهادی ناسراون، پێکهاتوون لە یەکگرتنی سێ‌ لایەنی ئیسلامی حەرەکەت حزبوڵڵای عێراقی و حەرەکەت سەید شوهەدائ و نەهەزەی عێراقی، لەلایەن کەسێکەوە بەناوی حەسەن ساری ئەندام پەرلەمانی ئێستا و وەزیری پێشوو سەرکردایەتی دەکرێن، ژمارەی ئەندامەکانی ئەم گروپە بە زیاتر لە 3000 کەس ئەژمار دەکرێت خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن، نزیکن لە دەوڵەتی ئێرانەوە.
$کەتائیب تەیار ڕەسالی$
ئەم گروپە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی شێخ عەدنان شەحمانی سەرکردایەتی دەکرێت، عدنان شەحمانی ماوەی ساڵێک لە زیندانەکانی عێراق بووە و لە ساڵی 2012 بە لێبوردنێکی گشتی ئازاد کراوە، وە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی عێراقە و پێشتر و ئێستاش ئەندامی حیزبی دەعوەی عێراقیە، ژمارەی ئەم گروپە بە زیاتر لە 2000 کەس ئەژمار دەکرێت وە نزیکن لە ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەهەمان شێوەی گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
$سەرایا خوراسانی$
ئەم گروپە لەساڵی 2013 دا دروست بوون، بەشی سەربازی حزبی تەلیعەی ئیسلامین، لەلایەن کەسێک بەناوی حامید جەزائیری سەرپەرشتی دەکرێن، ژمارەی ئەم گروپە بە نزیکەی 3000 کەس ئەژمار دەکرێت، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن و سوپای عێراق هاوکاریان دەکات بە چەکی قورس، ئەم گروپەش خۆیان بە نزیکی عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانن.
$سەرایا عاشورائ$
ئەم گروپە لەدوای فەتواکەی سیستانی دروست بون بە باڵی سەربازی مەجلیسی ئەعلای ئیسلامی عێراق دادەنرێن، ژمارەی ئەندامەکانی بە نزیکەی 5000 کەس ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە بە شێوازێکی نوێی سەربازی خۆیان ڕێک خستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندامەکانی پێشتر لە ڕێکخراوی بەدردا بوون بۆیە ئەزموونی جەنگی ڕێکخراوی بەدریان گواستوەتەوە بۆ ناو ئەم گروپە، ئەم گروپەش وەک گروپەکانی دیکە خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
$سەرایا عەتەبات$
ئەم گروپە دوای فەتواکەی عەلی سیستانی دروست بوون، خزمەتکاری شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکانی عێراقن، ژمارەی ئەندامەکانی هەزار کەسێک ئەژمار دەکرێن، ئەم گروپە لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند گروپێک پێک هاتون کە دیارترینیان سەرایا عەتەبە عەباسیەن بە سەرکردایەتی شێخ مەیسەمە، ئەم گروپەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەندن.
چەند گروپێکی دیکەی ناو حەشدی شەعبی
ئەم گروپانە ئەوانەن کە ژمارەی ئەندامەکانیان زۆر نین، ئەوانیش بریتین لە فەیلەقی وەعدی سادق، لیوای ئەسەدوڵای غالب، کەتائیب ئەنسار حوجە، لیوای قاریئە،سەرایا زوهرائ، سەرایا ئەنسار عەقیدە، کەتائیب غەزەب، حەرەکەی ئەبدال، لیوای مونتەزەڕ، کەتائیب درعی شیعە، جەیشی موختار، حزبوڵای سائیرون.
هۆکاری دوستبونی گروپ لە نێو حەشدی شەعبیدا
هۆکاری دروستبونی ئەم هەموو گروپە لەناو حەشدی شەعبیدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە ئیمتیاز بدرێتە سەرۆک گروپەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان بۆ ئەوەی کە ئەندامی زیاتر لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، دووەم هۆکار ئەوەیە کە دەوڵەتی عێراقی و دەوڵەتی ئێران بە ئاسانی بتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپە بچوکەکاندا قسە بکەن و بەکاریان بهێنن و جوڵەیان پێبکەن، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم سوپایە نەبێتە سوپایەکی بەهێزی یەکگرتوو بۆ ئەوەی لەژێر یەک فەرماندا نەبێت تا لەداهاتودا نەبێتە مەترسی بۆ دەوڵەتی عێراقی.
لە ڕۆژی 5ی ئەم مانگەدا لە دوای ڕوودانی دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک، کە یەکێکیان لە نزیک بارەگای سەرایا سەلام بوو کە باڵی سەربازی تەیاری سەدر-ە، و یەکێکە لە گروپەکانی حەشدی شەعبی، موقتەدا سەدر، ڕاستەوخۆ بێ‌ گەڕانەوە بۆ هادی عامری، سەرپەرشتیاری حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراق بڕیاری کشانەوەی هەموو چەکدارانی سەرایا سەلام-ی دا لەشاری کەرکووک، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە کە حەشدی شەعبی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقدا نییە.
کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنیوز، جەخت لەوە دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی، ڕاستەوخۆ فەرمان لە هادی عامری وەردەگرێت و هادی عامری-ش فەرمان لە حکومەتی عێراق وەردەگرێت، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کەئایا ئەگەر فەرمان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن بۆچی بە فەرمانی سەدر هێزێک لە کەرکووک دەکشێتەوە.
$کورد و حەشدی شەعبی$
ئەگەر بۆچونێک هەبوبێت کە حەشدی شەعبی لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش هەڵدەوەشێنرێتەوە، ئەوا ئێستا ئەوە ڕوون بوەتەوە کە حەشدی شەعبی دوای نەمانی داعشیش هەر دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق وەک هێزێک ناسێنرا و یاسای بۆ دەرکرا، لە بودجەی ساڵی 2017 ی عێراقدا موچەی 120 هەزار چەکداری بۆ دیاریکراوە، لەدوای دروستبونی حەشدی شەعبیەوە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ کورددا هەبووە، لە ناوچەکانی #جەلەولا# و دوزخورماتوو، ئەو ڕووبەڕووبوونەوەی کە لە دوز خورماتوو لەگەڵ کورددا هەیبووە بە گەورەترین ڕوبەڕوبونەوەی ئەوان و هێزی پێشمەرگە دادەنرێت، ئەمە وای کردووە کە کوردەکان بە گومانەوە لە حەشدی شەعبی بڕوانن، بەهۆی ئەوەی کە جارجار کێشە و شەڕ لەنێوان ئەوان و چەکدارەکانی حەشدی شەعبیدا ڕوو دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆر جار چەکدار و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لێدوانی دژ بەکوردیان بڵاو کردوەتەوە، بەڵام پەلاماردانی شاری کەرکووک و هاتنیان بۆ ناوچەکانی سنوری مادەی 140 گەورەترین جوڵەی ئەو هێزە بوو دژی کورد.
لیوا ڕەسوڵ عمر، کە فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە لە بارەی هێز و توانای حەشدی شەعبی و مەترسیەکانی ئەوان بۆ سەر کورد لیوا ڕەسوڵ عومەر وتی: لە ئێستادا جیاوازی نیە لەنێوان هێزی ئەوان و هێزی سوپای عێراقدا، چونکە چۆن هاوکاری سوپای عێراق دەکرێت بەهەمان شێوە هاوکاری ئەوانیش دەکرێت.
نەک تەنها کورد، لە هەبوونی حەشدی شەعبی و گەورەکردنی لە نێو ساحەی سیاسی عێراقدا نیگەرانە، بەڵکو بەرپرسانی ئەمریکاش چەندین جار نیگەرانی خۆیان لە هەبوونی ئەو هێزە دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێزە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران کار دەکات، بەڵام کەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی ئەوەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان هێزێکی عێراقین و پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ هیچ لایەکدا تێک نادەن لەبەر لایەکی دیکە.
ئەوەی دەکرێت بوترێت ئەوەیە کە حەشدی شەعبی هێزێکی پارچە پارچەیە، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بۆ کورد ئاسان نییە، هێزێکە وەک لە ناساندنی گروپەکانیدا دەردەکەوت نزیکە لە ئێران و بەتایبەت لە ڕێبەری یەکەمی ئێران عەلی خامەنەیی، واتە هەیمەنەی ئێران بەسەر حەشدی شەعبیەوە دەبینرێت.[1]
09-11-2017
ئەم بابەتە 7,147 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 09-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-11-2017 (7 ساڵ)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,147 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 10-11-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!