ئیدارەی گەرمیان لەسەر هێرشی حەشدی شەعبی روونکردنەوە دەدات
📝 بەڵگەنامەکان
دوێنێ لە رێگەی هەندێ کەناڵی راگەیاندنەوە هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە لە سنووری ناحیەی نەوجول هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش لەگەڵ چەکدارانی
داعشداعشدا بەشەڕ هاتوون، بەڵام ئێمە لە راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی
گەرمیانگەرمیاندا ئەم هەواڵە ناڕاستە رەتدەکەینەوە، چونکە رووداوەکە زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورە کرایەوە، ئەوەی روویداوە، چەند چەکدارێکی هەڵهاتوو و پەرتەوازەی داعش لە گوندێکی نێوان دوز
خورماتووخورماتوو و سلێمان بەگ نەک ناحیەی نەوجول، ویستویانە کاری تێکدەرانە بکەن، بەڵام ئاسایش پێشتر زانیاریی لەسەر جموجۆڵیان هەبووە، دواتریش هەر لەو گوندە هێزەکانی ئاسایش چوونەتە سەر ئەو چەکدارانە و دوای رووبەروبوونەوە یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوەو ئەوانەی تریان هەڵهاتوون.
لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن بەتایبەت ئەم رووداوە، چونکە پەیوەندیی بە ژیانی ئاوارەکانی دوزخورماتوو هەیە کە لەو سنوورەن لە ئێستادا، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری خراپی لەسەر کاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێت کە هاوکاریی سەرەکی ئاوارەکانی دوزخورماتوون، ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکەش بڵاودەبێتەوە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
09-11-2017