دواڕۆژ، دەشتی ئەنوەر
بەڕێوەبەری ناحیەی #سەرقەڵا# ئاشکرای دەکات، لەئێستادا کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی کە ئەرکی دەرهێنانی نەوتی لەبیرە نەوتی #حەسیرە# لە #گەرمیان# لەئەستۆدایە، بەردەوامە لەدەرهێنانی نەوت و نەوتەکەش ڕەوانەی پاڵاوگەی #بازیان# دەکرێت.
ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقڵا بە دواڕۆژ ڕاگەیاند کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی کە ئەرکی دەرهێنانی نەوتی حەسیرەی لەئەستۆدایە، ئێستا ڕۆژانە 9 هەزار 500 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و ڕەوانەی پاڵاوگەی بازیان دەکرێت و بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بەکاریدەهێنن.
وتیشی بەپێی زانیارییەکانمان ئه و بەشەی کە لە پاڵاوگەکە دەمێنێتەوە و ناکرێت بە گاز یاخود بەنزین و توانای بەکارهێنانی نییە، هەناردەی دەرەوە دەکرێت، بەڵام تائێستا نازانین ئه و هەناردەیە چەندە.[1]
09-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,229 gånger