باکووری کوردستان
- سوپای تورک ڕێگای نێوان گوندەکانی نێوان نسێبین – قۆسەر-ی سەر بە میردینی گەمارۆ داوەو ڕێگاکانی بڕیوە، ئەوەش بە ئامانجی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە دژی گەریللاکانی
پەکەکەپەکەکە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای ئەوەی گردبوونەوەیەک لە
ئامەدئامەد بە وتنەوەی دروشمی گۆشەگیری تێکدەچێت، ئازادی سەردەکەوێت کۆتایی هات، پۆلیس هێرشی کردە سەر گردبوونەوەکە و ژمارەیەکی زۆری بەشداربووانی گردبوونەوەکەی دەستگیر کرد.
[1]
- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی، گەریلاکان لە گردی خوەدێ-ی سەربە عادل بەگی
شەمزینانشەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکییان ئەنجام دا و گورزیان لە پێگەکانی دوژمن دا.
[1]
باشووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندروستی
کۆسرەت ڕەسولکۆسرەت ڕەسول عەلی تێکچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
[2]
- دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ئەنجامدراوە و تەندروستیشی لەئێستادا جێگیرە.
[2]
- بە بەشداری 90 ئەندام، خوڵی پێنجەمی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی بناری
قەندیلقەندیل دەستیپێکرد و هەر یەک لە گوڵاڵە عوسمان و محەمەد حەسەن بە هاوسەرۆکانی نوێی شارەوانی بناری قەندیل و حەوت کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری شارەوانی بناری قەندیل هەڵبژێردران.
[1]
- ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە وەڵام و وەڵامکاری لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە چارەسەر نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و داواش لە حکومەتی ناوەندی دەکەین تیمە تەکنیکییەکانیان بنێرنە هەرێم.
[3]
- دژی پرۆژە یاسایەک بۆ بەشودانی منداڵانی تەمەن 9 ساڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژنانی
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران یاساکە ڕەتبکاتەوە، چونکە دژی دەستووری عێراق و بەندەکانی مافەکانی مرۆڤە.
[1]
- وەزیری
نەوتنەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان-دا دابەش دەکەین.
[1]
- هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو گروپی تیرۆریستیان ڕاگەیاند.
[2]
- فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ڕێگەی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە 150 تیرۆریستیان وەرگرتوەتەوە و هاوکات ئاشکراشی کردووە کە پارێزگای
کەرکوککەرکوک 14 ساڵە نەپشکندراوە، ئاساییە ئێستا بپشکندرێت.
[1]