بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی کۆدەبنەوە و راگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە 12-11-2017
📝 بەڵگەنامەکان
لە میانەی پێشوازیکردنی لە بەرێز جەنابی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆرانبزوتنەوەی گۆران وەفدی یاوەری دوا نیوەرۆ ئەمرۆ یەک شەمە 12.11.2017 لە شاری سلێمانی مامۆستا صلاح الدین محمد بەهادین رایگەیاند پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بیر لە چارەسەری بە پەلەی کێشە سیاسیەکانی هەرێم بکەنەوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوە دا جێی نیگەرانیە رۆژ لە دوای رۆژ قەیرانەکان و بارودۆخی هاوڵاتیان رو لە خراپ بوونی زیاتر دەکەن، هاوڵاتیان چیتر ناتوانن خراپتربوونی بارودۆخەکە لە ئەستۆ بگرن و باجی هەڵەی دەیان ساڵەی حکومرانی بەرپرسانی هەرێم بدەن لە ئێستاشدا بەهۆی خێرای گۆرانکاریەکان لە ناوچەکە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بۆ روبەروبونەوەی بارودۆخەکە دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی بە پەلە بۆ چارەسەری بژێوی و کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان بە تایبەت لە رووی ئابورییەوە.
لەلایەن خۆشیەوە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش جەختیکردەوە کە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ یەکڕیزی و یەکهەڵوێتسی زیاتر لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم دەخوازێ هەروەها رونیشکردەوە کە ناکرێت هاوڵاتیان چیتر لەوە زیاتر باجی زیاتر حکومرانی شکتخواردوو بدەن.
شایەنی باسە هەر یەکە لە د.عمر موحەمەد و موستەفا عبدالله ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردن ئامادەی کۆبونەوەکە بوون.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە سلێمانی
12-11-2017