بومەلەرزەیەکی دیکە روویدا و بەشێک لەشاخی بەمۆ داڕوخا
باکووری کوردستان
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە دوو گەڕەکی ئیسکەلە و شەعبانییەی
وانوان و و دەرگای ماڵەکانی شکاند و 18 چالاکوانی سیاسی کوردی دەستگیر کرد.
[1]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە زێدیکانی سەربە
ئاگریئاگری، گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بوونەوە و پاشان شەڕ ڕوویداوە. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاگری کردووە.
[1]
-
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)، لە زیندانی کاندرا-وە پەیامێکی سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵات و باشوی کوردستاندا بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە کەسوکارانی گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکە کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەندێک سەرچاوە باس لە شاردنەوەی ئاماری قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی
کرماشانکرماشان و دەوروبەری دەکەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، ئەوەش بەهۆی شاردنەوەی کەمتەرخەمییەکانی حکومەتی ئێران بۆ بەهاناچوونی زیانلێکەوتووەکان.
[4]
- سەرۆکی یەکێتی دادوەرانی ئێران و دادوەری باڵای کرماشان رایدەگەیەنن، ئه و هاووڵاتیانەی کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی میهر نیشتەجێبوون و بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دەتاوانن سکاڵا تۆماربکەن، چونکە بومەلەرزەکە دەریخستووە ئه و پڕۆژەیە گەندەڵی تێداکراوە.
[3]
- زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی خزر ڕەسووڵ مروەت پاش پێنج ساڵ زیندان بوون ئازاد کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- لە دوێنێ شەوەوە زۆرتر لە 10 بوومەلەرزەی سووک لە ناوچەی
بەمۆبەمۆی داوە و بەهۆیەوە بەشێک لە چیای
سەرتەکسەرتەک داڕماوە و رێگای شارەدێی بەمۆ گیراوە.
[4]
- کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئێستا لەباشووری کوردستانن و هەڵسانگاندن بۆ زیانەکانی
بوومەلەرزەکەبوومەلەرزەکە و پێویستییە مرۆییەکان دەکەن و دوو تیمی فریاگوزاری گەڕۆک و دوو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی خێرایان ڕەوانەکردووە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری.
[3]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناو گۆڕستانی شارەدێی
ژاراوەژاراوە-ی سەر بە شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، تەرمی کچێکی چواردە ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنەواری لێدانی فیشەکێک بە سنگییەوە دیارە.
[1]
- هێزێکی نەناسراو لە دوو گوندی نزیک
خورماتووخورماتوو جێگیردەکرێ، بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت: لەنێو ئەو هێزەدا چەکداری کورد و عەرەب هەن، بەڵام سەر بە کوردستان و عێراق نین و کەس نازانێ چکارەن.
[2]
-
وەزارەتی دادوەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم تێبینەرایەتی خانوبەرەی قەزای
مەخمورمەخموری داخست، وتەبێژی وەزارەتی دادیش دەڵێت داخستنەکە بەهۆی دروستبوونی دۆخی نالەباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە.
[3]
- هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند.
[5]
-
ئارێز عەبدوڵڵائارێز عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە شاندی ئەمریکییەکەیان راگەیاندووە، ئەگەر لە 17%ی پشکی کوردستان لە
بودجەبودجەی فیدراڵی کەمبکرێتەوە، دەکشێنەوە.
[2]
- ئاوارەکانی سەر چیای
شەنگالشەنگال، داوای کردنەوەی رێگای نێوان پارێزگای دهۆک و قەزای شەنگال، لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە ماوەی زیاتر لە بیست رۆژ دەبێت داخراوە و هیچ جۆرە هاوکارییەک ناگاتە شەنگال.
[3]
- وتەبێژی
یەکێتی وەبەرهێنەرانیەکێتی وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەدەکات، بومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی 12-11-2017 دەریخست پڕۆژەکانی وەبەرهێنەران بە پێوەرە ئەندازیارییەکانی جیهانی دروستکراون و هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
[3]
- سکرتێری گشتیی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگێکی سیاسی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
[2]
- فڕۆکەیەک لە ئیتاڵیاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەرپرسێکی فڕۆکەخانەکەش دەڵێت، هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی هەرێم هێناوە.
[3]
- ژمارەیەک لە بەرپرسانی هێزە عێراقییەکان و بەرپرسانی یەکێتی، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و قائیمقامی شارۆچکەی
خانەقینخانەقین ڕێککەوتن، کە دۆسیەی ئەمنی شارۆچکەکە، بەهاوبەشی لە نێوان هەرێم و عێراق-دا بەڕێوەببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە شارۆچکەکە.
[1]
- پەرلەمانتار (مستەفا ئەحمەد حەمە) لە شوێنی (
گۆران ئازادگۆران ئازاد) لە فڕاکسیۆنی یەکێتی متمانەی وەرگرت و سوێندی یاسایی خوارد.
[4]
- فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارمانداوە بگەڕێینەوە بەغدا و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەرێمی
عەفرینعەفرین، دەستەی چەتەکانی سەربە تورکیا، ئەمڕۆ گوندی عەین دەقنەی سەر بە شارۆچکەی شەرای هەرێمی عەفرینی تۆپباران کرد، ئەنجامی تۆپبارانەکان زیانی مادی بەدواوە نەبووە.
[1]
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە،
تەڵال سیلۆتەڵال سیلۆ، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) جیابۆتەوە و چۆتە ناوچەی قەڵغانی فورات کە لەلایەن تورکیاوە کۆنتڕۆڵکراوە.
[3]