قسەکەی گا
قسە چۆن دەگايرێ؟ لە کوردەواريدا کاتێک لە کۆڕ و کۆبونەوەدا کەسێک سەرگوزشتە يان ڕووداوێک يان چيرۆکێک يان بابەتێک دەگێڕێتەوە لە پڕ کابرايەک يان کەسێکی تر دەست دەکات بە قسەکردن و قسەی کەسی يەکەم دەبڕێت و ناهێڵێت تەواوی بکات و خاوەن چيرۆک و سەربوردەکە چەند جارێک هەوڵ دەدات قسەکەی تەواو بکات بەڵام هەر پێی دەبڕێت، ئينجا لە ئيديۆمدا دەوترێت فلانە کەس(قسەکەی گا) واتە نەيهێشت بزانين چی دەڵێت و قسەکەی تەواو نەکرد.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 619 times