图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە دۆسییەیەکدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە دۆسییەیەکدا

دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ لە دۆسییەیەکدا
ڕۆژنیوز - سۆران و ڕێزان
مانگێک تێپەڕ دەبێت، بەسەر هاتنە ناوەی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان، بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، لە ماوەی ئەم مانگەدا بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو، حاڵەتەکانی تەقینەوە و هەڕەشەکردن و کوشتن لە کەرکووک چوار هێندە زیادی کردووە.
درەنگانی شەوی 16ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی هێرشییان کردە سەر شاری کەرکووک، لەپاش بەرگرییەکی کەم، هێزە کوردییەکان کشانەوە، دواتر دەسەڵاتدارانی هەرێم سەرجەم ناوچەکەکانی سنوری مادەی 140یان بۆ هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی چۆڵ کرد، لەئەنجامی ئەو هێرشەشدا بە دەیان پێشمەرگە شەهید بوون و بە سەدانیش بریندار بوون.
دوای ئەو هێرشانەش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کەرکووک چەکیان هەڵگرت و لەژێر ناوی خۆبەخش ڕووبەڕووی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی وەستانەوە و بەرگریان کرد.
$هاوڵاتیانی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان ئاوارە بوون$
لەو ڕۆژەدا و لە ڕۆژانی دواتر بەشێک لە هاوڵاتیانی کەرکووک و خورماتوو و داقوق و خانەقین ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی باشوری کوردستان بوون و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ بوون و بەشێکی دیکەشیان دوای چەند ڕۆژێک لە ئاوارەییان گەڕانەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان.
حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان دوای ئەو هێرشانە دەستیان گرت بەسەر بیرە نەوتەکان، هەروەک شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە، لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی پێشوویدا بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرای کرد کە:هەرێمی کوردستان دوای لەدەستدانی شاری کەرکووک-ەوە، زیاتر 55% ی هەناردەی نەوتی لەدەست داوە، کە بریتیین لە نەوتی کێڵگەکانی هاڤانا، بای حەسەن و نەوتی گێڵگەکانی نەوتی باکور و سەربازگەی کەیوان.
$پارێزگاری کەرکووک گۆڕدرا$
هەر درەنگانی شەوی 16ی مانگ حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراقیشە، بە بڕیارێک ڕاکان عەلی ئەلجبوری جێگری پارێزگای کەرکووکی وەکو پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت دەستنیشان کرد، کە لە نەتەوەی عەرەب بوو.
پاشان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕزگار عەلی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پارتی و یەکگرتوو بە هۆکاری هەڵنەبژاردنی پارێزگار ناوبرد و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند کە لیستی کوردستانی 26 ئەندامی ئەنجومەنی هەیە، بەبێ بەشداری ئەوانی تر دەتوانێت پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێرێت، بەڵام پارتی و یەکگرتوو نەچوونە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەوە.
هاوڵاتیانی خانەقینیش لە دوای ئەو هێرشانە بەشێکی زۆریان ئاوارە بوون، هەربۆیە دوێنێ چوارشەممە، لە شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، فەرماندەی فیرقەی پێنج-ی سوپای عێراق و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزە عێراقییەکان لە سنووری پارێزگای دیالە، لەگەڵ شێرکۆ میروەیس، لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قائیمقامی شارۆچکەکە و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، لە بینای قائیمقامییەتی شارۆچکەی خانەقین کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە دۆسیەی ئەمنی شارۆچکەکە، بەهاوبەشی لە نێوان هەرێم و عێراق-دا بەڕێوەببرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە شارۆچکەکە.
$حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەستیان کرد بە سووتاندنی ماڵان$
بە گوێرەی زانیاریی و لێدوانەکانی ئاوارەکانی خورماتوو کە پێشتر بۆ ڕۆژنیوز ڕایانگەیاندبوو، حەشدی شەعبی دوای هێرشەکانیان بۆسەر ئەو ناوچانە دەستیان دەکرد بە سووتاندنی ماڵان و تاڵانکردنیان و دەستدرێژیان دەکردە سەر کچەکان و ڕفاندنی هاوڵاتیانی کورد و ئەشکەنجە و ئازاردانیان.
باشوری کوردستان بێجگە لە لەدەستدانی 52%ی خاکەکەی و 55%ی نەوتی هەناردەکراوی و داهاتی فڕۆکەخانەکان، پێگەی سیاسی لە عێراق و ئاستی نێودەوڵەتیدا لەدەستداوە، کە چاودێرانی سیاسی هۆکارەکەی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پێداگری تاکڕەوانەی بارزانی دەگێڕنەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
شکستەکانی دوای ڕیفراندۆم ئەوەندە گەورە بوون بۆ باشوری کوردستان، کە بارزانی ناچارکرد کە دەست لە پۆستەکەی بەربدات وەک سەرۆکی هەرێم، کە ماوەی 12 ساڵە لەو پۆستەدابوو، دوای تەواوبوونی دوو خولی یاسایی، دوو ساڵی بە نایاسایی بۆ نوێ‌ کرایەوە لە پەرلەمانەوە، دوو ساڵیشە بەنایاسایی لەو پۆستەدا ماوەتەوە.
$ڕووداوە ئەمنیەکان لە کەرکووک، بۆ زیاتر لە پێنج هێندە زیادی کردووە$
بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو، ڕووداوە ئەمنیەکانی شاری کەرکووک، بۆ چوار هێندە زیادی کردووە
دوای تێپەڕ بوونی مانگێک بەسەر کۆنترۆلکردنی شاری کەرکووک لەلایەن هێزە عێراقییەکان، حاڵەتەکانی تەقینەوە و هەڕەشە کردن و کوشتن له و شارە بۆ چوار هێندە بەرز بوەتەوە.
$ئاماری ڕووداوەکانی لە ڕۆژی 15-9 تاوەکو 15-10-2017$
تەقینەوەی بۆمب: چوار حاڵەت، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژ کراوە: یەک حاڵەت، تەقاندن ڕۆمانە: چوار حاڵەت، کوشتن: دوو حاڵەت، تەقە کردن: چوار حاڵەت، دزیکردن: چوار حاڵەت، دزینی ئۆتۆمبێل: 10 حاڵەت، دۆزینەوەی تەرمی نەناسراو: چوار حاڵەت، ڕفاندن: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، تەقاندنەوەی خانووی هاوڵاتیان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە و هەڕەشەکردن بەچەک: دوو حاڵەت، کۆی گشتی هەموو ڕووداوەکان دەکاتە 35 حاڵەت.
$ڕووداوەکانی کەرکووک لە ڕۆژی 16-10 تاوەکو 13-11-2017$
تەقینەوەی بۆمب: 19 حاڵەت، تەقینەوەی خۆکوژی: دوو حاڵەت، تەقینەوەی ڕومانە: 8 حاڵەت، کوشتن: حەوت حاڵەت، تەقەکردن: 29 حاڵەت، دزیکردن : 64 حاڵەت، دزینی ئۆتۆمبێل: 19 حاڵەت، دۆزینەوەی تەرمی نەناسراو: 15 حاڵەت، ڕفاندن: سێ حاڵەت، تەقاندنەوەی خانوی هاوڵاتیان: سێ حاڵەت و هەڕەشەکردن بە چەک: 12 حاڵەت، کۆی گشتی هەموو ڕووداوەکان دەکاتە 181 حاڵەت.
بەمشێوەیە ئەگەر سەیری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان بکەین، دەبینین کە لە کۆی گشتی حاڵەتەکاندا، بەڕێژەی زیاتر لە پێنج هێندە زیادی کردووە.[1]
16-11-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,559
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-11-2017
挂钩项目: 3
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 16-11-2017 (7 年份的)
书: 报告
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 16-11-2017
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on17-11-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览6,559
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.166 KB 16-11-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!