دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا نزیکەی 19 هەزار هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی هەرێم بوونەتە قوربانی ئەوەش بە پێی ئامارێک کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەماوەی 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا سێ هەزارو 600 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوەو بەوهۆیەوە 600 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 600 کەسی تریش برینداربوون.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی ڕابردوو 817 کەس گیانیان لەدەستداوەو 11 هەزارو 300 هاوڵاتی تر برینداریش بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ئاماژە بەوەکراوە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە بەراورد بە ساڵی 2016 کەمتر بوونەتەوە، بەڵام هێشتا ڕووداوەکانی هاتووچۆ یەکێکە لە هۆکارێکی سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان.[1]
19-11-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,266 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!