🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-01-2020
📆26-01-2020
📆25-01-2020
📆24-01-2020
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,650) پەڕتووک||
📅 27-01-2020
باکووری کوردستان
- دوای بوومەلەرزەکەی خارپێت کە بە پلەی 6، 8 روویدا، لە گەڕەکی سورسورو پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە. تیمەکانی فریاکەوتن خۆیانگەیاندە یەکێک لەو 3 کەسانەی کە لەژێر داروبەردی باڵەخانەیەکدا ماون. لەگەڵ هەوڵی تیمەکانی تەندروستی بەڵام ئەو کەسەی ڕزگارکرا، گیانی لەدەستدا. بە پێی ئاماری فەرمی تا ئێستا تەرمی 39 کەس دۆزراوەتەوە. بەڵام دوێنێ شەو ژمارەیەک ئاژانسی هەواڵ ڕایانگەیاند کاتژمێر 2:34 تەرمی 4 کەس لە بالەخانەی دیلەک دەرهێنراون.[4]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک رۆژنامەنوس لە کەرکوکەوە رۆیشت
📅 27-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئازارەكانی رۆژئاوا لە پێشانگایەكی هونەریدا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 26-01-2020
باکووری کوردستان
- دوای 24 کاژێر لە روودانی بوومەلەرزە، تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی تەمەن 2 ساڵیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاو لە شاری خارپێت دەرهێنا.[2]
- دەزگای ئافادی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، تا ئێستا تەرمی 31 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. هەروەها وتی، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هەزار و 556 کەس برینداربوون. بە پێی ئامارەکان 72 باڵەخانە رووخاون و زیان بەر 624 باڵەخانەی تریش کەوتووە.[1]
- هەندێک سەرچاوەی لۆکاڵی باس لە گیانلەدەستدانی 35 کەس دەکەن بەهۆی بوومەلەرزەکەی دو
📅 26-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوای 24 کاژێر لە بوومەلەرزە منداڵێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک دەردەهێندرێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 24-01-2020
باشووری کوردستان
- بەفر زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانی تەنیوە و بووەتە ئاستەنگ لە هاتووچۆکردنی نێوان زۆرێک لە شارۆچکەکان.[1]
- تەرمی 5 کۆچبەری کورد کە بەر لە ماوەیەک بەهۆی نقومبوونی یەخت کەیان لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا خنکان، ئەمشەو گەیەندرانەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دەڤەری سۆرانی گرتۆتەوە، رێگای شارۆچکەکانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز و زیاتر لە 250 گوندی ئەو شارۆچکانە گیراوە و تا ئێستاش بەفر بارین بەردەوامە. لە شارۆچکەی مێرگەسۆر زیاتر لە 55 سم
📅 24-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
تەمەنی 13 ساڵ بوو. رۆژی 26-01-2019 لە راپەڕینەکەی شیلادزێ لە دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە شەهید بوو.
حسێن پێش شەهید بوونی بە چەند رۆژێک نەشتەرگەریی ریخۆڵە کوێرەی بۆ کرابوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو و دەبووایە رۆژی 27-01-2019 لە نەخۆشخانە تەلی نەشتەرگەرییەکەی دەربهێنرایە!
وێنەکانی حسێن رێکانی زۆر بە بەرفراوانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بوونە هێمای راپەڕینی شیلادزێ دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک و کارە تی
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
🏷️ پۆل: شەهیدان
حسێن رێکانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,180 | وێنە 57,052 | پەڕتووک PDF 10,650 | فایلی پەیوەندیدار 37,939 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,395 |
📝 قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

یەکێتییە دڵسۆز و دڵگران و خەمخۆرەکان..
کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتوانی کیمیابارانکردن، ئەندامانی پێشمەرگه و رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی
کەم ئەندامی سەنگەر و زیندانە سیاسییەکانی یەکێتیی
کادر و ئەندام و لایەنگران و قەڵەم بەدەست و ڕاگەیاندنکاران و دڵسۆزانی ڕێبازە پیرۆزەکەی هەڤاڵ مام جەلال..
هەڤاڵانی ئازیز..
سڵاوێکی مام جەلالانەتان لێبێت..
شاراوە نیە کە ئەمڕۆ یەکێتیەکەمان لە دۆخێکی سەخت و دژوارو نالەباردایە، رووبەرووی هەڕەشه و مەترسی گەورەی دەرەکی و نێوخۆی و نێوخودیش بوینەتەوە. لەبەردەم خواست و نیگەرانی زۆرینەی کادر و ئەندام و لایەنگرانداین. بەلێ‌، ئێستا رووبەروی گلەیی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت، بووینەتەوە.
لە غیابی هەڤاڵی دڵسۆزتان و رابەری گەورەمان هەڤاڵ مام جەلال، یەکێتیی تووشی نەخۆشی چاوەڕوانکراودا بوو. لە غیابی مام، کوردستان و عێراق دووچاری کێشه و شەڕ و مەترسی گەورە بووە، مەترسییەکی وا گەورە کە بە بێ یەکێتیەکی یەکریز و یەکدەنگ و بەهێز، لەوانەیە کوردستان بەرگەی نەگرێت، چونکە لەهەموو سەردەمانێک یەکێتیی ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان‌ بۆتە ڕێچکەی یەکێتیی ڕیزەکانی گەلەکەمان، هەمیشە یەکێتیی بۆتە باڵانسی هێزی دیموکراسی و ئاشتەوایی بۆ گەلەکەمان.
بۆ ئەوەی یەکێتیی بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەموو هەڕەشە دەرەکی و نێوخۆییانەدا و خەبات بکات لە پێناوی پاراستنی یەکپارچەیی کوردستان و دەربازکردنی لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا، کاتی هاتووە یەکێتیی دڵسۆزانە هەڵسەنگاندن بۆ خۆی بکات، بەخۆیدا بچێتەوه و دەست بخاتە سەر برینەکانی و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە، دان بە هەڵەکانیدا بنێت و خۆی ئامادە بکات بۆ قۆناغی نوێی خەباتی سیاسی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان.
دڵسۆزانی یەکێتیی لەم کاتە هەستیارەدا چەندین پێشنیاز و داواکاریان پێشکەش کردوە بۆ چۆنیەتی بەرێوەبردنی حیزبەکەیان، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم پێشنیازانە پەردەپۆشکردنە له و کێشە جەوهەریانەی کە لە ناوەوە یەکێتیەکەمانی پوکاندۆتەوە، بە ئاڵوگۆرکردنی چەند دەموچاوێک، بەمشێوەیە لەم کات وساتەدا هیچ لە هیچ ناگۆڕێت، نە بەم هەنگاوە متمانەی کادیران و ئەندامان و تێکۆشەرەکانمان دەگەڕێنینەوە، نە یەکێتیە بریندارەکەمان باشتر ئامادە دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.
تاکە هەنگاو کە یەکێتیەکەمان دەخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست و تەندروست، بەستنی کۆنگرەیەکی ئاساییە. کۆنگرەیەک کە وەک دروشمەکەی مام یەکێتیی ناو ڕیزەکانی یەکێتیی بپارێزێت، نەک تەنها لە پێناو گۆڕینی دەموچاوی ئەم 50 ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە بەرێزەی ئێستا بە 50 دەموچاوی نوێ، نەخێر، دەبێت کۆنگرەیەک بێت لە پێناوی پیداچوونەوەیەکی سەرتارسەری بە هەیکەلیەت و شێوازی کارکردن و بڕیاردان و پەیڕه و و کارنامەی حیزبەکەمان، ئینجا ببێتە هۆکارێک بۆ دەرفەتدان بە کادر و ئەندامە دڵسۆز و پسپۆڕ و سەردەمیەکانی حیزبەکەمان تا بێنە پێشەوە وشانبەشانی تێکۆشەرەکان ڕۆڵیان هەبێت لە هەڵسانەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
هەڤاڵانی تێکۆشەر و پابەند بووان بە ڕێبازەکەی مام..
کۆنگرەیەکمان ناوێت بۆ تۆڵەسەندننەوه و یەکتر سڕینەوە، کۆنگرەیەکمان دەوێت کە دەرئەنجامەکانی ببنە هۆکاری بەهێز بوونی یەکیەتیەکەمان، ئەمەش زەمینەسازی دەوێت. ئەوەی کە دەیەوێت بە شپرزەیی و بە نیەتی کودەتا بمانباتە ناو کۆنگرە، ئەوە لە ڕاستیدا دەیەوێت بە لێکترازان و شپرزەی لێی دەرچین و کۆنگرەش بکەنە مەیدانی ململانێی کەسیەتی و مینبەرێک بۆ بەرژەوەندیە تایبەتەکانیان.
لەم کۆنگرەیە دەبێت لە خۆمان بپرسینەوە، یەکێتیی بۆچی؟ روونی بکەینەوە کە بۆ یەکێتین؟ تەنها لەبەر رابردووەکەی؟ یان لەبەر روئیاکەی بۆ ئایەندە؟ کاتی هاتووە ڕێز لە رابردووە پڕ سەروەری و قارەمانیەتی یەکێتییەکەمان بگرین وهاوکاتیش خەبات بکەین بۆ دووبارە ناساندنەوەی یەکێتیی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بە پاباندبوون بە پرینسیپە نەتەوایەتیەکان کە یەکێتیی لە پێناویدا دروست بوو، بە هاوتەریب لەگەڵ پێشکەشکردنی روئیایەک بۆ رووبەرووبوونەوەی تەحەداو مەترسیەکانی ئەمڕۆی گەلەکەمان.
با چیتر یەکتر نەشکێنین، واز لەتۆمەتی بێ‌ بنەما بهێنین، چیتر درۆ لەگەڵ یەکتریش نەکەین، سەرنجی کامێراکان ڕانەکێشین و وێنەی چەواشەکاری لەگەڵ یەکتردا بگرین تا وا لە کادیرەکانمانی بگەیەنین کە کێشەمان نیە و هەمووشتێک ئاساییە، ئەندام و کادیرەکانمان زۆر لەوە وریاترن، ئەوە ئەوانن قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی زیاتریان بە سەرکردایەتییەکەیان داوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ناو یەکێتیی، ئەندام و کادیر ولایەنگری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئەوانەن کە لە هەڵبژاردنەکان کەموکورتیەکانی حیزبەکەمان پەردەپۆش دەکەن و ماڵ بە ماڵ، گەڕەک بە گەڕەک، ناحیە بە ناحیە و قەزا بە قەزا و پارێزگا بە پارێزگا دەگەڕێن و دەنگ بۆ یەکێتیی کۆ دەکەنەوە. سنگیان دەدەنە بەر گولەی دوژمنەکانی گەلەکەمان، جنێو و قسە نەشیاوەکانی سۆشیال میدیایان پێ دەوترێت، هەمووشی لە پێناو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
بۆیە لێرەوە، وەک هەڤاڵێکی دڵسۆزتان، وەک یەکێتیەکی بەوەفا، وەک پارێزەرێک لە رێبازە پیرۆزەکەی باوکم، داوا لە سەرجەم ئۆرگان و دام و دەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم، نەک لەبەر ئەم سەرکردە یان ئه و سەرکردە، نەک لەبەر ئەم باڵ، یان ئه و باڵ، یان هیچ ماڵێک، بەڵکو لەبەر خاتری ئه و کادیر و ئەندام و تێکۆشەرانەی یەکێتیی، بە فەرمی و بە دەنگی دلێرەوە، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی ئاسایی بکەین، فشار بکەین کە ئەم کۆنگرەیە تاوەکو کۆتایی مانگی یەک (کانونی دووەم) ببەسترێت، داوا بکەن چیتر بە ناو و هەوڵی جیا جیا‌وە رێگری لە نوێکردنەوەی حیزبەکەمان و پەیمان و روئیای حیزبەکەمان نەگیرێت، با داوای بەستنی کۆنگرەی ئاسایی بکەین تاکو بە دەنگێکی زوڵاڵ بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئاشکرا بکەین، کە یەکێتیی بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین و دادپەروەری وگەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و بۆ درێژەپێدانی رێبازەکەی هەڤاڵ مام جەلال لە خزمەتتاندا دەبێت.
بە وتەیەکی هەڤاڵ مام جەلال کۆتایی بەم نوسراوەم دەهێنم، کە فەرموی پێمخۆشە شتێکی کەش بڵێم، ڕوم بکەمە ئەندام و کادیرەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، کە به و جۆش و خرۆشەی ئێستەوە هەڵمەت بەرن بەره و کۆنگرێسی داهاتوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان به و جۆش و خرۆشەوە خەبات بکەن بۆئەوەی کۆنگرێسی داهاتوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆنگرێسی پتەوکردن و چەسپاندنی یەکێتیی ناو یەکێتیی بێت، هەڵبژاردنی سەرکردایەتی شایستەی یەکێتیی بێت و خوێنێکی نوێ بکرێتە لەشی یەکێتیەوە و ئەمجارە ژنان، گەنجان سەربخرێن بەره و سەرکردایەتی.
بەره و رۆژێکی نوێ و ئایەندەیەکی گەش، بەره و رووناکی یەکێتیی.
دروود بۆ گیانی پاکی هەڤاڵ مام جەلال و شەهیدە نەمرەکان.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن
دڵسۆزتان
قوبادی مام جەلال تاڵەبانی
20-11-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-11-2017
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 20 2017 8:51PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 20 2017 9:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 20 2018 9:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,540 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
قوباد تاڵەبانی پەیامێکی گرنگ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-11-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574