Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📊 پاشەکشەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پاشەکشەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی

بۆ ئەوەی باشتر پیشەسازیی نەوتی کوردستان شی بکەینەوە، بۆ چوار قۆناغ دابەشی دەکەم: قۆناغی یەکەم (1991-2007)، قۆناغی دووەم (2007=2013)، قۆناغی سێیەم (2013- 2017) و قۆناغی چوارەم 2017 بەدواوە کە ئامانجی من زیاتر روونکردنەوەی بارودۆخی کەرتی نەوتی کوردستانە لە نێوان قۆناغی سێیەم و چوارەمدا.
قۆناغی دووەمی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، بەڕای من زێڕینترین قۆناغی پەرەسەندنی ئەو پیشەسازییە بووە، لەو قۆناغەدا، کوردستان لەیەک کاتدا دەبێتە خاوەنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و یاسای نەوت و گازی کوردستان. هەر لەو قۆناغەدا چەندین گەورە کۆمپانیای جیهانی لە کەرتی نەوتی کوردستان دەست بە وەبەرهێنان دەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لەم قۆناغە دیاریکراوەدا کە نزیکەی 6 ساڵی خایاند، دەکرا کاری زۆر باشتر بکرایە، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندیی حزبی و شەخسی نەکرا!
قۆناغی سێیەمی کەرتی نەوتی کوردستان کە دەکەوێتە دوای ساڵی 2013، دەکرێت بڵێم قۆناغی سەرەتای پاشەکشەی کەرتی نەوت و گازی کوردستان بوو، چونکە ئەوەی بەدەستهات لەدوای ئەو قۆناغە، هێنانەوەی نزیکەی 50%ی کەرتی نەوتی کەرکووک بوو بۆ ژێر ڕکێفی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەویش لەسایەی بارودۆخێکی نوێ کە بۆ ناوچەکە دروستبوو، هەروەها هاتنی داعش و پێشڕەوییەکانی پیشمەرگە.
لەم قۆناغەدا بەهۆی نزیکبوونەوەی داعش لە سنوورەکانی کوردستان و پچڕانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دابەزینی نرخی نەوت، وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی نەوتی کوردستان یەکپارچە بەرەوڕووی وەستان و تەنانەت راگرتنی کارکردن لەهەندێک کێڵگەی نەوتی کوردستان بووەوە. کە دەرهاویشتەکانی گۆڕانکاری و باشبوونی دوای ئەم قۆناغەش بەهۆی نزیکیی ماوەکەی لە قۆناغی چوارەم نەتوانرا سوودی لێوەربگیرێ و لەناوچوو.
قۆناغی چوارەمی کەرتی نەوتی کوردستان کە من بە قۆناغی 2017 یان قۆناغی دوای 16ی ئۆکتۆبەر پێناسی دەکەم، بە خراپترین قۆناغی پیشەسازیی نەوتی کوردستانی دەزانم، لەبەر ئەوەی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لەدەستدا، ئەمەش بە مانای لەدەستدانی 50%ی داهاتی کوردستان کە سەرچاوەکەی نەوتە، رەنگە وەرگرتنەوەی ئەو نەوتە ئەستەم بێ‌. هەر بەو هۆیەشەوە کارتی کوردی لە دانوستانەکاندا لاواز بووە.
پیشەسازیی نەوتی کوردستان کە دەتوانین بڵێین لە ماوەی 10 ساڵدا (2007-2017) کاری باشی بۆ کرا، چەندین دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە، لەوانە: دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز لەلایەن پەرلەمانی کوردستان. هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی بواری وزە بۆ کوردستان، راکێشانی بۆڕیی نەوتی کوردستان- تورکیا و بەستنەوەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕییەکە.
بەڵام ئەم دەستکەوتە گرنگانە، دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر چییان لێهات؟ کوردستان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نزیکەی 50%ی بەرهەمهێنانی نەوتی لەدەستداوە، ئەگەر لەڕووی ژمارەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین، دەکرێت بڵێین نزیکەی 350 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی رۆژانەی کوردستان کەمی کردووە، ئەگەر یەک بەرمیل بە 45 دۆلار بفرۆشین، هەرێمی کوردستان رۆژانە 13 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار داهاتی لەدەستداوە کە لە مانگێکدا دەکاتە 405 ملیۆن دۆلار.
هەرچەندە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان لە ساڵانی رابردوودا بانگەشەی زۆری بۆ کرا و چەندین جار کەسی یەکەمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند کە ئاستی رۆژانەی بەرهەمهێنان دەگەیەننە یەک ملیۆن بەرمیل، بەڵام بە لەدەستدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، باشتر و زیاتر دەمامکی بانگەشەکارانی ئەم بابەتە دەرکەوت کە ئێستا کاتی رووبەڕووکردنەوەی ئەو پرسیارانەیان هاتووە: ئایا بۆچی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان زیادی نەکرد؟ لە باشترین حاڵەتدا توانای کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رۆژانە لە 400 هەزار بەرمیل تێناپەڕێ‌.
قۆناغی گەشەسەندنی پیشەسازیی نەوت جگە لەو جۆرە بانگەشانە، هەندێک کەموکوڕیی دیکەشی هەبووە. لەوانەش پابەندنەبوون بە بڕگە و مادەکانی یاسای نەوت و گازی کوردستان، دروستنەکردنی سندوقی داهاتەکانی نەوت و گازی کوردستان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکان، ناشەفافی لە کەرتی نەوت و گازی کوردستان، ئەمەش زیاتر ئایندەی کەرتی نەوت و گازی کوردستانی لێڵ کردووە و نازانرێت لە سایەی بڕیارە تاکلایەنەکانی عێراق، پیشەسازیی کوردستان بەرەو کوێ دەچێت؟
زۆر لە هەنگاوە سیاسییەکانی رابردوو بە پشتبەستن بە کەرتی نەوتی کوردستان، وەک سەرچاوەیەکی داهات و وەک کارتێکی سیاسی مامەڵەپێکراو، نراون، ئەمە چەندە هەڵە بووە یان راست شتێکی دیکەیە، بەڵام ئێستا کوردستان دەبێ‌ چۆن مامەڵە لەگەڵ پیشەسازیی نەوت بکات؟
ئەوەی لە پیشەسازیی نەوتی کوردستاندا بەدەستهاتووە، بە هەموو کەموکورتییەکانیەوە، هێشتا بەهێزترین کارتی دانوستاندنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقە. چونکە عێراق کە ئێستا بودجەکەی لەسەر بنەمای فرۆشتنی 3 ملیۆن و 888 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا داڕشتووە، 550 هەزار بەرمیلی هی کەرکووک و هەرێمی کوردستانە. تاکە رێگەی هەناردەکردنی ئەو 550 هەزار بەرمیلەش بۆڕیی نەوتی کوردستان – تورکیایە.
لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا زۆرترین رەخنە بەرەوڕووی ئەم کەرتە و سەرپەرشتیارانی کراوەتەوە کە کەرتی نەوت ناشەفافە، بەڵام سەیرە ئێستاش کە خەریکە ئەوەی هەیە لەدەست دەچێ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و حکومەت بەشێوەیەکی شەفاف مامەڵەیان لەگەڵ ئەم کەرتە نەکردووە، لەکاتێکدا رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆت وەک کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی وردبینی کرا، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی کارکردنی ئەم کۆمپانیایە رانەگەیەنراوە! جگە لەوەی رێککەوتنی 50 ساڵەی لەگەڵ تورکیا و رێککەوتنی 20 ساڵەی لەگەڵ رۆسنەفت و ناوەڕۆکی بەشێک لە گرێبەستە نەوتییەکان تا ئێستا بە ناڕوونی ماونەتەوە و نازانرێت چۆن کراون و ئایا لە بەرژەوەندی کوردستانن یان نا؟ بۆیە کاتی ئەوەیە بەشێوەیەکی شەفاف حکومەت پرۆسەی نەوت بەڕێوەببات.
یەکێک لە یاسا باشەکانی نەوت و گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقۆناغی ڕابردوودا، یاسای نەوت و گازی کوردستان بووە، بۆیە دەکرێت بکرێتە بناغەی بەدامەزراوەییکردنی کەرتی نەوت و گاز. هەروەها گرنگە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، روونکردنەوەی زیاتر بدات، یەدەگی نەوتی کوردستان چەندە؟ چەند کۆمپانیا لە کوردستانن و چەندیان پاشەکشەیان کردووە؟ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان چەندە؟ رێککەوتنی لەگەڵ چەند وڵات هەیە و ناوەڕۆکی رێککەوتنەکان چین؟ بۆچی نایانەوێت نەوتی کوردستان بەشێوەیەکی شەفاف بەڕێوەببرێت؟ بۆچی تەندەر بۆ کێڵگە نەوتییە نوێیەکان نەکرا؟ کەی پابەند دەبن بە یاسای نەوت و گازی کوردستانەوە؟[1]
22-11-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 22-11-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-11-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-11-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 22 2017 9:26AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2017 9:15PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 22 2017 9:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,578 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574