لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر دامەزراوەی میدیایی نالیادا هاتون، چەند گۆرانکارییەک لە پۆستەکا
📝 Belgeler
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر دامەزراوەی میدیایی نالیادا هاتون، چەند گۆرانکارییەک لە پۆستەکانی بەرێوەبردن و پشکەکانی دامەزراوە میدیاییەکەدا هاتون، کە بەمجۆرەیە:
1-
توانا عوسمانتوانا عوسمان/ دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پۆستی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا و وەکو پێشکەشکاری بەرنامەی (دیالۆگ) بەردەوامدەبێت.
2-ئاوات عەلی/ دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پۆستی بەڕێوەبەری (ئێن ئاڕ تی) و بوەتە سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا و پشکەکانی دامەزراوەکەشی خراونەتە سەر وەک سەرۆکی دامەزراوەکە.
3-
مەم بورهان قانعمەم بورهان قانع/ بوەتە بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
ئەم گۆڕانکارییانەی دامەزراوەی میدیایی نالیا، دوای ئەوە دێت کە دوێنێ (21/11/2017)، شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی پێشوی دامەزراوەکە، لە رونکردنەوەیەکیدا، دەستبەرداربونی لە دامەزراوەی میدیایی نالیا و پشکەکانیشی راگەیاند.
دامەزراوەی میدیایی نالیا، سەرەتا بۆ ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە، کە کۆمەڵێک میدیاکاری سەربەخۆ دەستیانکرد بە دامەزراندنی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، وەکو یەکەمین دامەزراوەی میدیایی سەربەخۆ، کە سەرچاوەی داهاتەکەی لەلایەن کۆمپانیای وەبەرهێنانی نالیاوە دابیندەکرا. دامەزراوەکە ئامانجی گواستنەوەی هەواڵە بەشێوەیەکی پڕۆفێشناڵ و ستاندارد بە دروشمەکانی راستگۆیی و هاوسەنگیی و بوێریی و، هەر لەسەر ئەم دروشمانەشی بەردەوامدەبێت.
ئەم دامەزراوەیە، پێکدێت لە:
- کەناڵی ئاسمانیی ئێن ئاڕ تی.
- کەناڵی ئاسمانیی ئێن ئاڕ تی دوو.
- کەناڵی ئاسمانیی ئێن ئاڕ تی عەرەبیی.
- دیجیتەڵ میدیای ئێن ئاڕ تی.
- نالیا ئێف ئێم.
- پام میدیا (کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ریکڵامی بازرگانییە و لە ساڵی 2014دا دامەزراوە).
ئومێدەوارین لە داهاتودا، ئەم گۆڕانکارییانە ببنە هەوێنی زیاتر گەشەکردنی کەناڵەکانی سەر بە دامەزراوەکەمان، وێڕای سوپاسمان بۆ ماندوبونی سەرۆکی پێشوی دامەزراوەکە و، تەواوی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە خەمی گەشەپێدانی ئەم دامەزراوەیەدا بون.
22-11-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!