لە هەشت مانگی 2017دا 42 کۆڵبەر کوژراون و گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە هەشت مانگدا زیاتر لە 400
کۆڵبەرکۆڵبەر پێشێلکارییان بەرامبەرکراوە، کە 42 کۆڵبەریان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاماری پێشێلکاری و کوشتنی کۆڵبەرانی لە کۆتایی مانگی 3ی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ڕابردوو، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئاشکرا کردووە.
ئامارەکە بەم شێوەیەیە:
مردن بەهۆی تەقە یان کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوەدونان 37 کەس.
مردن بەهۆی هەرەسی بەفر چوار ڕووداو.
مردن بەهۆی گوشاری کار، یەک کەس.
برینداربوون بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، 42 کەس.
برینداربوون لەکاتی ڕاوەدونان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە سێ کەس.
برینداربوون بەهۆی پێکدادان ئۆتۆمبێل، پێنج کەس.
کەم ئەندامبوو بەهۆی تەقینەوەی مین، شەش کەس.
دەسبەسەری کۆڵبەران و کاسبکاران 250کەس.
سوکایەتی(ڕووتکردنەوە)ی 30کۆڵبەری کورد.
سزای مانەوە لە زینداندا بۆ 45 کەس.
تێداچوونی ئاژەڵی بارهەڵگری کاسبکاران، سەتان جار ڕوویداوە لە نۆ شوێنی جیاوازدا.
[1]
23-11-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!