یەکێکە لە هونەرمەندە هەرە ناودارەکانی ڕووسیا و جیهان، کەخاوەنی 9 ئەلبوومی دانسقە و سەدان کۆنسێرتە.
زارا بە زیاتر لە 10 زمان گۆرانی دەچڕێت، هەوادارێکی زۆری هەیە، ئەو لەسەر تەختی شانۆ و کۆنسێرتە نێودەوڵەتییەکان، هیچ جارێ نەژادی خۆی لەبیر نەکات و بەشانازیەوە دەڵێت کوردم.
زارا بەهۆی کاری خێرخوازی و مرۆڤ دۆستی لەدیسمەبەری 2016 لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆ وەک باڵیۆزی ئاشتی ناسێندرا.
هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەو خزمەتە زۆرەی کە پێشکەش بە هونەری کردووە، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە کۆشکی کرێملن لەلایەن ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا نازناو و خەڵاتی هونەرمەندی ئەمەکداری ڕووسیای فیدراڵی پێ بەخشرا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,399 times
Write your comment about this item!