لە زانکۆی کەرکووک ئاڵای عێراق هێنرایە خوارەوە
دەرەوەی کوردستان
- فیلمی
پێشمەرگەپێشمەرگە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووکان بە پشتگیری باڵیۆزانی فەرەنسا و بەریتانیا نمایشکرا. نزیکەی 600 کەس ئامادەی نمایشی فیلمەکەی بێرنارد هێنری لێڤی بوون.
[3]
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی تورک، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی شاخ-ی سەربە
وانوان لە باکوری کوردستان و، 35 کەسیان دەستگیرکرد. لە ناو دەستگیرکراواندا، بەڕێوەبەران و ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە و
دەبەپەدەبەپەی شارۆچکەکە هەن.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوای
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی
کرماشانکرماشان، بەشێک لەو قوتابخانانە کرانەوە کە زیانیان بەرنەکەوتبوو، هەروەها پێداویستییەکانی قوتابخانە بەسەر قوتابیاندا دابەشکران.
[3]
باشووری کوردستان
- بەهۆی داگرتنی ئاڵای عێراق لە لایەن خوێندکارێکی کورد لە
زانکۆی کەرکوکزانکۆی کەرکوک، پشێوی و شەڕ دروست بوو.
[3]
- مەلا هەوار داودی نوێنەرێکی هاوڵاتیانی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی کۆمار پێی ڕاگەیاندین، کە تورکیا ڕێگیر بووە لە هاتنی هێزەکەی سەرۆک کۆمار بۆ خورماتوو، هەر ئەوانیش فشاریان خستوەتە سەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە.
[1]
- بەرپرسی مەکتەبی ئەمیری
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی رەتیدەکاتەوە
عەلی باپیرعەلی باپیر نیازی هێنانی ژنی چوارەمی هەبێت و دەڵێت هەندی کەس ئەم بابەتە لەسەر ئەمیری کۆمەڵ گەورە دەکەن.
[2]
- کۆبوونەوەی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
هەولێرهەولێر کۆتاییهات و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت هەردوولا کۆک بوین لەسەر ئەوەی کە نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە و ئەو هەنگاوە کێشەی گەورە دروست دەکات.
[2]
- رێکخراوی جیهانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال داوادەکات حەشدی شەعبی لە
کەرکووککەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە، وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیش بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، دژایەتی بۆ هەر تووندوتیژییەک بەرامبەر کورد دەردەبڕێت.
[3]
- سریلانکا بەفەرمی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە و لەمڕۆوە دەست بە کارەکانی دەکات، کونسوڵی وڵاتەکەش کەسێکی کوردە.
[3]
- فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک و 12 ئەفسەری دیکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە بە ماددەی 4ی تیرۆر دەرچووە و ئاراستەی پۆلیسی شارەکە کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ دەستگیرکردنیان.
[2]
- دژە تیرۆری یۆنان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی چەندین گومانلێکراو ئەنجامدا و 9 کەسی دەستگیرکرد، لەنێویاندا چەند کوردێکیش هەن.
[3]
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە و تێیدا جەمال مەولود کە بەتەمەنترین ئەندامە راسپێردرا لەمەودوا لە شوێنی
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات، تاوەکو ئەو کاتەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵدەبژێرن، رێبوار تاڵەبانیش دەڵیت کارەکە نایاساییە. جەمال مەولود ئەندامی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە
[3]
- پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ چەند بەڵگەیەکی کاولکارییەکانی خورماتوو کرایەوە، ئەندامێکی تیمی کۆکردنەوەی بەڵگە تاوانەکانیش ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجیان خستنە ڕووی ئەوتاوانانەیە کە لە خورماتوو ڕوویانداوە، لەپێناو بەدۆسییەکردنی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ناوخۆیی و جیهانییەکان پیشانگاکەیان کردوەتەوە.
[1]
- دژی بۆردوومانەکانی چیای ئاسۆس، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، لە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
[1]
- هەشت گوللە هاوەن، ئاراستەی شارۆچکەی خورماتوو کراون، وتەبێژی چەکدارانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی-ش ڕایدەگەیەنێت:تا ئێستا نازانرێت گوللە هاوەنەکان لەلایەن کێوە ئاراستە کراون.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا هەڵوەستە لەسەر پرسەکانی سووریا و ناتۆ دەکات و جەختیش لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک دژی هێزەکانی
یەپەگەیەپەگە لە
عەفرینعەفرین دەکاتەوە.
[3]
- سوپای تورکیا، گوندەکانی ناوچەی بلبلێ لە کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکات، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە-ش وەڵامی تۆپبارانەکەیان داوەتەوە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان