لە سیرت خانووی خێزانێکی کورد رووخا و سێ کەسیان گیانیان لەدەستدا
باکووری کوردستان
- لە شارۆچکەی شرڤانی سەر بە شاری
سیرتسیرت لە باکووری کوردستان، بەهۆی رووخانی خانووی خێزانێکی کورد، سێ ئەندامی ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەشیان بریندار بوون.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرۆکی لیژنەی پلان و بودجە لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، کار بۆ دامەزراندنی دوو ناوچەی بازرگانی ئازاد دەکەین، لە هەردوو شاری
بانەبانە و
مەریوانمەریوان لە سنوری هەرێمی کوردستان.
[2]
- لە گوندی
کێلەشینکێلەشینی سەربە شاری
شنۆشنۆی پارێزگای
ورمێورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بەناوی هیوا مستەوفی دۆزرایەوە.
[4]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئارام نیکپەی خەڵکی گوندی نێ و تەحسین دادڕەس خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.
[4]
باشووری کوردستان
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک گوللە هاوەن ئاڕاستەی لە شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، کرا.
[3]
- لەچەند رۆژی رابردوودا بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست، لە نەخۆشخانەیەکی
هەولێرهەولێر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی سیل، دەرمانی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتیان دراوە.
[2]
- لە گەڕەکی رزگاری شارۆچکەی
داقووقداقووق چەند چەکدارێک تەقە لە دوو گەنج دەکەن و بەهۆیەوە یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت، قایمقامی داقووقیش دەڵێت چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جامڕەش تەقەیان کردووە و نازانرێت کێن.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، پشتیوانیکردنی
پەیەدەپەیەدە و
یەپەگەیەپەگە مانای درێژکردنەوەی تەمەنی
پەکەکەپەکەکەیە. دەشڵێت، پشتیوانی ئەمریکا بۆ یەپەگە سیناریۆی نەخشەی نوێی ناوچەکەیە کە لە سووریاوە سەرچاوەدەگرێت.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان