لەماوەی ڕابردوودا، ڕەوتێک بەناوی (#ڕەوتی نوێکردنەوە و دروستکردنەوەی یەکێتی#) ڕاگەیێنرا، کە لە لایەن ژمارەیەک هەڤاڵی یەکێتی وە کاری بۆ دەکرێت، بۆیە لێرەوە بە پێویستی دەزانین بە هەموو لایەکی ڕابگەیێنین، ئەم هەنگاوە لە دەرەوەی پەیڕه و و پڕۆگرامی (ی،ن،ک)ە و کارێکە بە ئاڕاستەی جیابوونەوە لە حیزب خزمەت بە یەکێتی ناو یەکێتی ناکات و هەوڵێکیشە بەمەبەستی لە مپەڕدانان لەبەردەم بەستنی چوارەمین کۆنگرەدا، ئەمەش بە هیچ جۆرێک پەسەندکراو نییە، دروستکردنی هەر ڕەوتێک بە هەرناو و ئامانجێک هێندەی بۆ مەرام و دەسکەوتی تایبەتییە، ئەوەندە هەنگاوێک نییە بۆ چارەسەرکردنی هیچ گرفتێک یان زیندووکردنەوەی پرەنسیپە ونبووەکانی حیزب.
بۆیە ڕاستروایە، ئه و هەڤاڵانە لە ڕێگای وێستگە شەرعییەکانەوە هەنگاوبنێن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، نەک لە ڕێگای ناشەرعی و پێچەوانە بە پەیڕه و و پڕۆگرامی حیزب، جارێکی دیکە جەختدەکەینەوە لەوەی ئه و هەنگاوە دەچێتە دەرەوەی بازنەی کاری حیزبی و دەڕژێتە خانەی خزمەتکردن بەدژ و نەیارەکانی یەکێتی، سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مامیش لەم جۆرە هەنگاو و کارانەدا، لە بەدیهێنانی ئەرکە قورسەکانیدا دوور دەکەوێتەوە، بۆیە پێمانوایە قۆناخەکە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی تەواوی هەڤاڵانە و تا بەستنی گۆنگرەش پابەندبوون بە پەیڕه و و پڕۆگرامی پەسەندکراوی یەکێتی وە ئەرکی بنچینەی ژیانی حیزبی و سیاسیمان دەبێت.
#یەکێتی نیشتمانی کوردستان#
مەکتەبی ڕێکخستن
06-12-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,601 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!