📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📊 هەرێمی کوردستان، لە 26 ساڵدا 14 هەزار هاوڵاتی بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چەند کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لەکاتی لابردنی بۆمبێکی نەتەقیوودا


ڕۆژنیوز- هاوکار مستەفا
بە هەزاران دۆنم زەوی ناوچەی پێنجوێنپێنجوێن هێشتا لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنیتەقەمەنی پاکنەکراونەتەوە، هاوکات لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش لە ماوەی 26 ساڵی ڕابردوودا 14 هەزار هاوڵاتی بونەتە قوربانی، کە زیاد لە 80%ی قوربانییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیسلێمانین.
لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی زیاد لە 60 ملیۆن مەتر دووجا لە زەوی سنوری شارۆچکەکە بە مین و تەقەمەنی چێندراوە و تا ئێستا نەتوانراوە بەشێکی زۆری زەوی ناوچەکە پاکبکرێتەوە، بەو هۆیشەوە گرفتێکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی سنوورەکە دروست بووە.
عومەر محەمەد، یەکێک لە جوتیارانی گوندی مەسۆ-ی سەر بەشارۆچکەی پێنجوێن بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە دوای ساڵی 1991 کە گەڕاوینەتەوە سنورەکە و گوندەکمان ئاوەدانکردوەتەوە بەردەوام بوونی مین و تەقەمەنی گرفتی گەورەی بۆ دروستکردوین ئەوە سەرەڕای ئەوەی بە دەیان هاوڵاتیشمان بەهۆی مین و تەقەمەنییەوە بووەتە قوربانی بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان، چونکە وەک پێویست کار نەکراوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی.
وتیشی: هەرچەندە ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی بواری هەڵگرتنەوەی مین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمیش تاڕادەیەک توانیویانە زەوییە کشتیوکاڵییەکان لە مین و تەقەمەنی پاک بکەنەوە، بەڵام هێشتا ناو بەناو بۆمب و مین و تەقەمەنی دەدۆزینەوە، کە هەڕەشەن بۆ سەر ژیانمان، هەروەها گرفتی گەورەی ئێمە ناوچە شاخاوییەکانە کە نەتوانراوە پاک بکرێنەوە، بەوهۆیشەوە ناتوانین ئاژەڵەکانمان ببەینە ئەو ناوچانە و سود لە لەوەڕگا سروشتییەکان وەربگرین.
ئەو جوتیارەی گوندی مەسۆ داواکار بوو، کە دەزگای مین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بەجدی کار بکەن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی چونکە بەر لە چەند ڕۆژێک هاوڵاتییەک لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکان بووە قوربانی مین و گیانی لەدەستدا.
لای خۆشیەوە ئەحمەد فەتاح، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینکاروباری مین لە سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: سنوری شارۆچکەی پێنجوێن بە یەکێک لە ناوچە هەرە پیسبووەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە مین و تەقەمەنی جۆراو جۆر بەجۆرێک زیاد لە 60 ملیۆن مەتر دووجا لە زەوی سنوری شارۆچکەکە بە مین و تەقەمەنی پیس بووە تەنانەت تا ئێستاش هەندێک لە گەڕەکەکانی پێنجوێن مەترسی بوونی مین و تەقەمەنییان لەسەرە.
دەشڵێت: تەنها چاوەڕێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین هاوکاریمان بکەن، بۆیە لە ئێستادا بە هاوکاری ڕێکخراوی شنەبای یابانی لە دەروازی شارۆچکەی پێنجوێن دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی ڕووبەری 17 هەزار مەتر دووجا، لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا توانیومانە نزیکەی 10 هەزار مەتر دووجا پاک بکەینەوە.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لە دوای ساڵی 1991-ەوە تا ئێستا زیاد لە 14 هەزار هاوڵاتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی کە زیاد لە 80% ئەو قوربانیانە دەکەونە سنوری پارێزگای سلێمانی و بەدیاریکراویش سنووری شارۆچکەی پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری، بۆیە هەمیشە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئەو ئامارانە زیاتر ڕوو لە هەڵکشان بکەن بەهۆی مانەوەی ژمارەیەکی زۆر لەمین و تەقەمەنی، بەڵام داواکارین لەهاوڵاتیان بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بەو شوێنانەدا نەڕۆن کە نیشانەکانی تایبەت بە بونی مین و تەقەمەنی تیادا دانراوە.[1]
14-12-201714-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 14-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 14 2017 11:29AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 14 2017 9:54PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,217 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1126 KB Dec 14 2017 11:32AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چەند کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لەکاتی لابردنی بۆمبێکی نەتەقیوودا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوکار مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,202 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574