روونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە
📝 بەڵگەنامەکان
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە سایتێ snn لەسەر زاری مامۆستا
سەلیم شوشکەییسەلیم شوشکەیی ئەندامی فراکسیۆنەکەمان کە گوایە فراکسیۆنی کۆمەڵ پڕۆژەیەکی داوە بە حەیدەر عبادی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لێرەدا رایدەگەیەنین کە فراکسیۆنەکەمان لە دوای ریفراندۆمەوە تا ئێستا هیچ دیدارێکی نەبووە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و هیچ پڕۆژەیەکیشی نەداوە بە ناوبراو یان هەر کەسێکی تر لە حکومەتی ئیتیحادی نە سەبارەت بە مووچە نە هیچ شتێکی تر فراکسیۆن هەموو پێشنیار و بیروڕاکانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە.
فراکسیۆنی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
16-12-201716-12-2017