دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر خۆپیشاندانەکان
📝 بەڵگەنامەکان
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان
ئێمە لە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای ئەوەی کە خۆپیشاندان بە مافی خەڵک دەزانین بۆ داواکردنی مافی رەوای خۆیان کە تەواو لەگەڵ پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسیەت دێتەوە و، له و کاتەش کە دەنگمان دەخەینە پاڵ ئه و دەنگە پاکانەی کە داوای چاککردنی ژیان و بژێوی خەڵک دەکەن و پارتیمان بە پەرۆشەوەیە کە حکوومەت مشوری ئه و خاڵە گرنگە بخوات، لە هەمان کاتدا دژی هەر رەفتار و کردار و دەستدرێژی و پەلاماردانێکی شوێنە گشتی و دامەزراوە حکوومی و حزبیەکانە کە لێرەدا کردار و رەفتاری ئه و کەسانە خۆپیشاندانەکەی تەواو لە جەوهەر و مۆرکی مەدەنیانەی خۆی داماڵی و بە خۆپیشاندانێکی چەکداریی خۆی وەدەرخست. دیاریشە کە ئاژاوەگێڕان بارەگاکانی پارتیمانیان لە سەرووی ئارمانجەکانیان داناوە. لێرەدا داوا لە دەزگا ئەمنییە پەیوەنددارەکان دەکەین بە ئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن لە پاراستنی گیانی کەسانی نێو ئه و دامەزراوانە و نەیەڵن رووداوەکان بە ئاقاری ناشرینکردنی کوردستان و ئەزموونەکەی بەرن.
لەمڕۆی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکەین بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئه و شاڵاوە قێزەون و ناشارستانیانە بکەن کە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان و ئەزموونە دیموکراسیەکەی دەکات. هێنانەدێی بەشێکی زۆری خواست و داواکانی خەڵک و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە بە هەوڵ و کۆششی هەموولایەک دەبێت بەمەبەستی زەمینە خۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی دیموکراتی و پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ کە ویڕای ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان، خزمەتگوزاری و دادپەروەری لە سەرووی لیستی ئەرکەکانی بێت.
ئێمە، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هاوپەیمانانمان لە لایەنە سیاسییە کوردستانییە خەباتگێڕەکان کە قوربانییەکی بێ شومارمان لەپێناو گەل و نیشتمان بەخشیوە، هەموو هەوڵ و کۆششێکمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستن و پێشخستنی ئەم دەسکەوتە پیرۆزە کە بەهای ئه و قوربانییەیە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
19-12-201719-12-2017