85 ماڵی کورد لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک دەردەکرێن
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، هاوکار مستەفا
نزیکەی 85 ماڵە کوردی ئاوارە کە لەدوای ساڵی 2003وە گەڕاونەتەوە شاری
کەرکوککەرکوک و لە گەڕەکی عەرەفە لە بینایەکی حکومیدا نیشتەجێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە فەرمانی چۆڵکردنیان پێکراوە.
ئاسۆ جومعە کە یەکێکە لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە بە دواڕۆژی راگەیاند هێزێکی زۆری دەزگا ئەمنییەکان هاتوونەتە گەڕەکەکە دەستیان کردووە بە تۆمار کردنی ناوی ئەو خێزانانەی کە لەو شوێنە نیشتەجێن و پێیان راگەیاندووین دەبێت بە زووترین کات ئەم شوێنە چۆڵبکەین و هیچ قەرەبویەکیشمان ناکەنەوە.
وتیشی سەرجەم ئەو خێزانانەی کە لێرە نیشتەجێن، کوردن، پێشتر و لە سەردەمی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک خۆمان داوامان کرد لەو شوێنە دەرمان بکەن و یەکەی نیشتەجێمان بدەنێ، بەڵام ئەو کات پێیان وتین چاوەڕێ بکەن تاوەکو خانوتان بۆ دروست دەکرێت، ئێستاش بەم زستانە دەیانەوێت دەربچین بێ ئەوەی چارەسەرێکمان بۆ بدۆزنەوە.
[1]
20-12-201720-12-2017