شەوی یەڵدا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ
بوومەلەرزەبوومەلەرزە ناوچەکانی
کرماشانکرماشان و
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاوی هەژاند.
[1]
- دادگای ئینقلابی شاری
سەقزسەقز، منارە مەلاوەیسی و ئەیووب جەوان پوور، لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز بە لێدانی قامچی و سزای نەختی مەحکووم کرد.
[3]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی کارساز عەزیزی تەمەن 23 ساڵ کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی
کێلێکێلێ سەر بە شاری
بانەبانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەنۆر بە سەختی بریندار کرا.
[3]
باشووری کوردستان
- خۆپیشاندان لە
رانیەرانیە دەستیپێکردەوە و هێزێکی سەربازیی زۆریش لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە.
[1]
- لە شارەدێی
حاجیاواحاجیاوای سەر بە شارۆچکەی ڕانیە دوو خۆپیشاندەر بریندار بوون، کە یەکێکیان بەهۆی فیشەکەوە بووە.
[2]
- بەگشتی و بەبەراوورد بە رۆژەکانی پێشوو، شارەکانی باشووری کوردستان ئەمڕۆ ئارامە و هیچ خۆپیشاندان و پشێوییەکی ئەوتۆ رووینەدا کە توندوتیژیی لێبکەوێتەوە.
[1]
- وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە، ڕایدەگەیەنێت، کە هیزیان هێناوەتە سلێمانی و هەر خۆپیشاندەرێک بە چەک بچێتە بەردەم بارەگاکانیان بە چەک وەڵامی دەدەنەوە، دەشڵێت: ئەوانەی بێنە بەردەم بارەگای پارتی خۆپیشاندەرنین و ئاژاوەگێڕن.
[2]
- ئاسایشی شاری
هەولێرهەولێر بارەگای
رێکخراوی ستۆپرێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵیی داخست.
[2]
- ئاسایشی هەولێر
ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتیئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی داخست و پارێزەری یاسایی ئەکادیماکەش دەڵێت، مۆڵەتی کارکردنمان لە بەغدا و هەولێر هەیە.
[4]
- سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، لێرە و لەوێ بە ناوی جیاواز بازرگانیکردن بە ئافرەتانی ئاوارە و بیانی بوونی هەیە بەتایبەت ئه و کریکارە ئافرەتە بیانیانەی کە لەهەرێم کاردەکەن زۆرجار بازرگانیان پێوە کراوە. دەشڵێت لەهەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت نیە بۆ سزادانی تاوانبارانی بازرگانی بەمرۆڤ.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە
دێرکدێرکەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورک دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانک و زرێپۆشی لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان لە گوندی خەراب ڕەشکی سەربە دێرک جێگرکرد.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان