مامۆستایانی ناڕازی داوای درێژەدان بە بایکۆت دەکەن
📝 بەڵگەنامەکان
بەیانامەی مامۆستایانی ناڕازی
بۆ ڕای گشتی
لای هەمووان ئاشکرایە لە سەرەتای ساڵی 2015 مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی تر بە شێوەی مەدەنیانە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێم و قەیرانی دارایی و گرفتی موچە دەکەن،هەرگیز خوازیاری ئەوە نەبووین بارودۆخەکە بگات بە توندوتیژی و ئەم ڕۆژە، بەڵام دەسەڵات و حکومەت ئەو شێوازەیان نادیدە گرت و بێ منەت بوون لە توڕەیی جەماوەرو بەردەوام بوون لە دەسی دەسی کردن بە مامۆستایان و فەرمانەبەران و چین و توێژەکانی تر.
مامۆستایانی ناڕازی بۆ گەیاندنی خواست و داواکانی لە هەموو دەرگاکانی دا، هۆشداریمان پێ دان کە بەدیلی شێوازی ئاشتیانە توندوتیژیە خەڵکیش ڕۆژێ دێ پەتی ئارامی دەپسێ.
لە ئێستاشدا کە بارودۆخ گەشتۆتە ئەم ڕۆژە لولەی تفەنگیان کردۆتە سنگی خۆپیشاندەران،حکومەت و دەسەڵات لێی بەرپرسیارە و دەڵێین:
1-پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی شاری ڕانیە و کەس و کاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاک بوونەوە بۆ بریندارەکانی هەموو شارەکان دەخوازین.
2-ئیدانەی توندو تیژی دژی خۆپیشاندەران و شەهید کردنی خۆپیشاندەران و دەستگیر کردنیان دەکەین
3-داوا لە مامۆستایان دەکەین بەردەوام بن لە ڕاگرتنی دەوام و بایکۆت، شەرمە بۆ مامۆستایەک هاوڕێکەی لە زیندان بێت شەهید کرابێت و ئەو بێ دەنگ بێت
4- داوا لە حکومەت دەکەین پەلە بکات لە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکان ئەگەر حکومەت هەنگاوی هەیە وەگرنا با وازبێنن و حکومەت هەڵوەشێننەوە
5- داوا دەکەین دەست بەجێ گیراوەکان ئازاد بکرێن
6- داوا دەکەین ڕێگە بدەن خۆپیشاندانی مەدەنیانە دەست پێبکاتەوەو هێزو چەکدارەکان لە ناوشارەکان بکشێننەوە
7-بەدڵنیایەوە ئەگەر دەست بەجێ گرفتەکان چارەسەر نەکرێت خۆپیشاندان و فشاری مەدەنیانە لە نزیکترین کاتدا سەرهەڵدەداتەوە بۆ وەرزی دووەم هەرلەسەرەتای وەرزەوە بایکۆتی گشتی بە فەرمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیدا ڕادەگەیەنین
8-لە بەر ئەوەی گەمارۆی ڕاگەیاندنمان لەسەرەو هێزە ئەمنیەکان ڕێگە نادەن لە هیچ شوێنێکی شاردا چەند مامۆستایەک پێکەوە گردببنەوەو دەستگیر دەکرێن ئەم بەیانە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاو دەکەینەوە....
کۆمەڵێک مامۆستای ناڕازی/
سلێمانیسلێمانی
21-12-201721-12-2017