20 گۆڕی بەکۆمەڵ لە دەوروبەری شنگال دۆزراونەتەوە
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای
موسڵموسڵ رایدەگەیەنێت، لە دوای رزگارکردنی
شنگالشنگال 20 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە روفاتی سەدان کوردی ئێزیدی تێدابووە.
داود جوندی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ لە فراکسیۆنی برایەتی بە دواڕۆژی راگەیاند لە دوای رزگارکردنەوەی شەنگال و ناوچەکانی نزیک ئه و قەزایە تاوەکو ئێستا 20 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە رووفاتی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزدی تێدایە.
وتیشی بەهۆی نەبوونی تیمی تایبەت بە هەڵدانەوەی ئه و گۆڕانە هاوڵاتیانی ئێزدیی توشی نیگەرانی بوون، چونکە ئه و گۆڕە بەکۆمەڵانە رووفاتی سەدان ژن و منداڵی ئێزدی تێدایە کە لەلایەن چەکدارانی
داعشداعشەوە کۆمەڵکوژکراون و ئەو کاتەشی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەنگال بوون و ئێستاش کە هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لەو ناوچەیەن تیمی تایبەت و شارەزا بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان نەهاتۆتە شەنگال.
هاوکات فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند لە دوای شەڕی داعشەوە تا ئێستا نزیکەی 35 گۆڕی تری بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی شنگال و هەندێک شوێنی تری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ماون هەڵبدرێنەوە.
وتەبێژی
وەزارەتی شەهیدانوەزارەتی شەهیدان ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک تیمەکانی هەڵدەرەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەیانەوێت بڕۆنە ئه و شوێنانە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە رێگریان لێدەکرێت کار لە هەڵدانەوەی کۆڕە بە کۆمەڵەکان بکەن.
[1]
21-12-201721-12-2017 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!