وەزارەتی تەندروستی ئاماری کوژراو و برینداری خۆپیشاندانەکان رادەگەیەنێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
وتەبێژی
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرایدەکات بەهۆی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجەوە دوو کەس کوژراون و نزیکەی 132 کەس برینداربوون.
خاڵس قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی وت بەهۆی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین، ئەوەی لای ئێمە تۆمارکراوە دوو کەس لە رانیە کوژراون و نزیکەی 132 کەس لە هەموو ناوچەکان بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
وتیشی بریندارەکان برینەکانیان سووکە و زۆرینەیان دوای چارەسەر لە نەخۆشخانە دەرچوون، بەڵام نزیکەی 10 کەسیان برینداری فیشەک بوون و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.
پێشتر ئەوە راگەیەنرا کە بەهۆی خۆپیشاندان و گرژییەکانەوە لە
ڕانیەڕانیە پێنج و لە
کۆیەکۆیەش یەک خۆپیشاندەر کوژراون.
لە رۆژی 18ی کانونی یەکەمەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی چین و توێژە جیاجیاکانی بەشێک لە ناوچەکانی باشوری کوردستان دەستیپێکردووە و، خۆپیشاندانەکانیش لە سەرجەم ناوچەکان گرژی لێکەوتۆتەوە.
[1]
21-12-201721-12-2017