705 ملیار دیناری قەرزی حکومەت لای بازرگانان وەبەرهێنەران نەگەڕاوەتەوە
📊 Amar u Rapirsîya
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرای دەکات، تائێستا ئه و پارەیە لە بازرگانانی هەرێم وەرنەگیراوە، کە پێشتر حکومەت وەک قەرز پێداون.
بەپێی ئه و داتایانەی دەست دواڕۆژ کەوتووە، حکومەتی هەرێم بڕی 705 ملیار دینار قەرزی داوەتەوە وەبەرهێن و بازرگان و بەڵێندەران بەشێوەی قەزری مەکشوف و خصم (کۆمپالە)و قەرزی نەقدی و زیاتر لە دوو هەزارو 700 کەس لە شارەکانی هەرێم سوودمەندبوون.
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیران ماوەی چەند جارێک مۆڵەتی داوەتە وەبەرهێن و بازرگانان، بەڵام تائێستا قەرزەکەیان نەگەڕاندۆتەوه و بەبێ ئەوەی هیچ رێککارێکی یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر.
بەرپرسێک لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند بەهۆی قەیرانی دارایی دەبوو لەسەرەتای ساڵی 2016 ئه و پارەیە بۆ حکومەت بگەڕێندرێتەوە، بەڵام تائێستا پارەکە نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی بەهۆی کەمتەرخییەوە، حکومەت هیچ رێککارێکی یاسایی لەدژی دواکەوتنی قەرزەکان نەگرتۆتەبەر.
گەڕانەوەی ئه و قەرزە لەچوارچێوەی ئه و بڕیارانەدابوون، کە حکومەتی هەرێم بەمەبەستی چاکسازیکردن لە سێکتەر جیاوازەکاندا راگەیاندبوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی پاشەکەوت و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
[1]
22-12-201722-12-2017 ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!