لەماوەی دوو مانگدا 25 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
📊 Amar u Rapirsîya
دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا کە دەروازە
کۆڵبەرکۆڵبەریەکان داخراون 25 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی و لە نێویاندا 8 کۆڵبەر بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان لە سەرما ڕەق بۆتەوە و ئەوانی تریش بریندار و کەمئەندام بوون.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی کۆڵبەرانی سنوری نێوان
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران و
پیرانشارپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند لەماوەی دوو مانگی رابردوودا کە دەروازەی کۆڵبەرانی سەر سنور داخراوە 8 کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 13شیان برینداربوون.
وتیشی هەر لە ماوەی ئه و دوو مانگەدا کۆڵبەرێکی تریش لە سەر سنوری نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار بەهۆی سەرماوە ڕەقبۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکەی دواڕۆژ ئەوەشی ڕونکردەوە لەم ماوەیەدا سێ کۆڵبەری دیکەش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەمئەندامبوون.
لەگەڵ داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێڕەوی فەرمی کۆڵبەرانیشی داخستوە، ئەمەش وایکردوە کە لە پێناو دابینکردنی بژێوی خۆیان کۆڵبەران به و شوێنانەدا هاتوچۆبکەن کە ڕێگە پێنەدراون، ئەمەش مەترسی زۆری کردۆتە سەر ژیانیان.
[1]
22-12-201722-12-2017 ⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!