داواکارییەکی بەپەلە لە جولانەوەی نەوەی نوێ وە؛ تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە مەترسیدایە!
📝 وثائق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکومەتی فیدراڵی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا
رێکخراوی ئەمنێستی ئینەتەرناشناڵ
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
خاچی سوری نێودەوڵەتی
تەندروستی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید لە مەترسیدایە!
جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان، هێزە عێراقی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، قونسوڵگەری و باڵوێزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ناوەندە جیهانییەکان دەکات کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و ژیانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە مەترسی رزگاربکەن.
داواش لە رێکخراوی ئەمنێستی و رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەکەین کە بەخێرایی کاربکەن بۆ پاراستنی گیانی شاسوار و هاورێکانی بەزوترین کات.
لە رۆژی 19 دیسەمبەر پاش رفاندنی لەلایەن هێزی چەکداری سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فرۆکە خانەی سلێمانی، شاسوار دۆخی تەندروستی تێکچووە و تائێستاش رێگە بە چارەسەرکردنی نادرێت، رێگە بە بینی نە لەلایەن پارێزەر نە لەلایەن خێزانەکەیەوە نەدراوە.
بۆیە داوای دەستورەدانی بەپەلە لە رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەین کە بە فریای ژیانی شاسوار بکەون لە 24 چوار کاتژمێری داهاتو دا.
وەک جولانەوەی نەوەی نوێ لە سەبەینێوە رێکاری مەدەنی و یاسای دژ بە رفاندن و گۆشەگیرکردنی تەواوی بەندکراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرینەبەر و هەتا دڵنیابون لە سەلامەتی و ئازادی تەواوی دەستگیرکراوان لە رۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکانەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
22-12-201722-12-2017 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!