📊 بابەت 374,195 | وێنە 58,996 | پەڕتووک PDF 10,982 | فایلی پەیوەندیدار 42,520 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,598
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-06-2020
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 05-06-2020 - تورک لە باکوور رەشبگیری هەدەپە دەکات و لە باشووریش لە رۆژی جیهانیی ژینگە رەز و باخەکانمان دەسووتێنێت!
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی هەدەپە، لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دە
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
هونەرمەندێکی بەناوبانگی قامیشلۆ بوو. رۆژی 07-06-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 لەبارەی رەوشی هەرێم نامەیەک ئاڕاستەی ناوەندەکانی ئەوروپا دەکرێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لەبارەی رەوشی هەرێم نامەیەک ئاڕاستەی ناوەندەکانی ئەوروپا دەکرێت
📝 بەڵگەنامەکان


بەرێزان:
سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا – ئەنتۆنیۆ تاجانی
سەرۆکی کونسوڵیەتی ئەوروپا – دۆناڵد توسک
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا – جان کلوود
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا – فێدریکا مۆگرینی
پەرلەمانی ئەوروپا – دیسکی عێراق
پەرلەمانی ئەوروپا – کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ
کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا
ساڵی 1991 لە میانەی جەنگی نێوان عێراق و هاوپەیمانان، کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان راپەرین دژ بە دەسەڵاتی ستەمکار و دیکتاتۆری سەدام حسێندا بۆئەوەی لە ستەمکاریی رزگاریان بێت و ژیانێکی شایستە و دیموکراسیانەیان هەبێت. بەڵام دوو پارتی سیاسیی کوردیی (یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان) نەیانتوانی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان بهێننە دی، لەبەرامبەردا بە هەڵگیرساندنی شەری ناوخۆ و کوشتنی هەزاران کەس لە یەکتر، کوردستانیان کردە پرسەخانەیەکی گەورە.
پاش شەری ناوخۆ و لەناوچوونی رژێمی بەعس، ئەو دوو پارتی سیاسیی، لەرێگەی بەرپرسانیانەوە دەسەڵاتیان بەکارهێنا بۆ بازرگانیی و بەرژەوەندیی تاکەکەسیی و حزبی. بەوەش گەندەڵی دارایی و ئیدارییان گەشتە لوتکە و ئابووری هەرێمی کوردستانی پوکایەوە. هەروەها بە هۆی کێشەیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی و ئەو گەندەڵیە زۆرە داراییەوە تەنانەت توانای پێدانی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگەشیان نیە. هەر سێ مانگ جارێک مووچەی یەک مانگیان بە نیوەیی پێ دەدەن. ئەوە لەکاتێکدایە کە شەڕی دژە تیرۆر هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆئەوەی داواکاریەکانیان بە دەسەلاتدارانی هەرێم بگەیەنن، چەندین رێگەی مەدەنیانەیان بەکارهێناوە و بە شێوەی ئاشتیانە ویستوویانە بە چارەسەرێک بگەن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا، دیارترینیان خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوباتی ساڵی 2011یە کە دەسەلاتداران دیسانەوە پەنایان بۆ چەک و توندوتیژیی بردەوە و لەئاکامدا سەدان خۆپیشاندەریان شەهید و بریندار کرد. داواکاریەکانی خەڵکیش چارەسەر نەکران. پاشان خەڵکی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ناوەندەکانی راگەیاندن و میدیای کۆمەڵایەتیەوە درێژەیان بە نارەزایەتیەکانیان دا. بەڵام دەسەلاتی هەرێمی کوردستان گوێی بۆ ئەو داواکاریانە نەگرتووە.
لە سێ رۆژی رابردوودا 18 و 19 ی 12 ی 2017 لە شارەکانی سلێمانی، رانیە، کۆیە، تەقتەق، کفری، تەکیە، چەمچەمال و چەند شوێنێکی تر، فەرمانبەران، مامۆستایان و تەواوی چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان رژانە سەر شەقامەکان و نارەزاییان دەربڕی دژ بەو بارە ناهەموارەی کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خوڵقاندوویانە. لە بری ئەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا گفتوگۆ بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بۆ بدەن، هاوڵاتیانیان بەر گولەی تفەنگەکانیان داوە و لەئاکامدا 5 خۆپیشاندەر لە رانیە شەهید بوون و 80ی تریش برینداربوون. لە شارەکانی تریش تا ئێستا سەدان خۆپیشاندەری تر بریندار بوون. پاشان هێزە ئەمنیەکان لە رەشبگیریەکدا بە لێشاو خۆپیشاندەرانیان لە کونجی زیندانەکان توند کردووە. هەروەها باری سەربازییان سەپاندووە بەسەر تەواوی شارەکانی کوردستاندا. بۆئەوەی کە دەنگی نارەزایی خەڵکی کوردستانیش نەبیسترێت، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەزگای راگەیاندنی ئێن ئار تی)یان داخستووە.
لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم بەو چەکانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان پێیان داون بۆ شەری دژە تیرۆر، تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە و هاوڵاتیانان پێ شەهید کردووە.
ئێمە داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و هاوپەیمانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە هەرچی زووە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆئەوەی دەستگیرکراوان ئازاد بکات، تاوانباران و بکوژان دادگایی بکات و سزابدات، هاوکات داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان جێ بە جێ بکەن.
رێکخراوی کوردستان فۆروم- بەلجیکا
ناوەندی بەدواداچوون بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی- بەلجیکا
24-12-201724-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 24 2017 11:23AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 25 2017 11:02AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 25 2017 11:02AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,038 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لەبارەی رەوشی هەرێم نامەیەک ئاڕاستەی ناوەندەکانی ئەوروپا دەکرێت
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574