کەس لە کەس ڕازی نيە و خواش لەهەمووان
له و بارودۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستانی باشور تێی کەوتووە ئه و ئيديۆمە زۆر جوان جێگەی خۆی دەکاتەوە، ئەگەر سەير بکەيت هەم مرۆڤەکان و هەميش ڕێکخراو و ئۆڕگانەکان و کۆمەڵەکان و دام و دەزگاکانی مەملەکەت هيچ کامێکيان بەويتر ڕازی نين و لۆمە و سەرزەنشتی يەکتری دەکەن و ڕووی يەکتری بەڕەش دادەنێن و هەر بابايە و لە ئاوازێک دەخوێنێ و بەيار و لەيلای خۆيان داهەڵدەدەن و يار و دۆستی يەکتر بە قيناج و خێڵ و خوار دادەنێن، خوای خوڵقێنەری ئەرز و ئاسمانيش له و سيفەتە ناجۆر و درۆزنانە و تيابەستە نەبووەی هەموان ناڕازيە بۆيە بە درکە و کينايەوە دەوترێت(کەس لەکەس ڕازی نيە و خواش لە هەمووان).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,655 مرة