هێرش عومەر
هێرش عومەر، تەمەن 29 ساڵ، لە خۆپیشاندانەکانی
18-12-201718-12-2017 لەشاری
کۆیەکۆیە لە بەردەم مەڵبەندی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەختی برینداربوو، دوای نۆ ڕۆژ لەمانەوەی لە نەخۆشخانە لە
هەولێرهەولێر، رۆژی
28-12-201728-12-2017 گیانی لەدەست دا و لەشارەکەی خۆی لەگۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
مامۆستا هێرش دەرچووی کۆلێژی زمان بەشی عەرەبی
زانکۆی کۆیەزانکۆی کۆیەیە و چوار ساڵە ئەو بەشەی تەواو کردووە و ماوەی دوو ساڵە بەشێوەی گرێبەست لەخوێندنگایەک دامەزرابوو، هاوکات رۆژانە لەدوکانێکی ئامێری کارەباییدا لەگەڵ هاوڕێیەکیدا کاری کردووە.
لەکاتی برینداربوونیدا فیشەکەکە بەر بڕبڕەی شەش و حەوتی ملی کەوتبوو، پزیشکەکان لەو ماوەیەدا کە لەنەخۆشخانە بوو رایانگەیاندکە تووشی ئیفلیجی بووە و ناتوانن هیچی بۆ بکەن، ئەگەر گوللەکەشیان دەربهێنایە هیچ سوودی نەدەبوو.
[1]