هێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێک لە سەردەشت بریندار دەکەن
📝 Քրդական փաստաթղթեր
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوریەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنورەکانی
سەردەشتسەردەشت سەر لە بەیانی 5ی سەرماوەزی 2717ی کوردی کۆڵبەرێک بە توندی بریندار دەبێت.
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوو بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوریەکانەوە بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کەسێک بەناوی (قادر ئازاد) دانیشتوی بەشی ناوەندی ئەم شارە بەر گوللە دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەکرێت.
بە پێی زانیاریەکان ئەم کۆڵبەرە کە بە هۆی بەرکەوتنی گوللە لە بەشی پشتیەوە بە سەختی بریندار دەکرێت و بە هۆی زۆربونی رێژەی برینەکەیەوە دەبرێت بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری
ورمێورمێ و بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیر راگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
29-12-201729-12-2017 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!