کوژرانی کۆڵبەرێک کورد لە شاری بانە
📝 Քրդական փաստաթղթեր
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ئەوڕۆ 9ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی لەنێزیکی سنووری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری کوردستانی شاری
بانەبانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی “هادی ئەمینی” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
جێگەی باسە سەرەڕای گرانی وگەندەڵی دەسەڵاتی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاپەڕینی جەماوەری هەموو گەلانی ئێران دژ بە حکوومەت و دەوڵەت، وەکوو هەموو کات سیاسەتەکانی بەرانبەر بە خەڵکی هەژار وچەوساوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی توندوتیژی دایە وبەرانبەر بەکۆڵبەر وکاسبکارانیش کە لێقەوماوترین توێژی کۆمەڵگان هەموو ڕۆژێک شایەتی کوژران وبرینداربوونی کۆڵبەرانین لەلایەن حکوومەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
31-12-201731-12-2017 ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!