ئاگاداریەک لەرێکخستنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
📝 وثائق
دوای وەرگرتنی موڵەت جوڵانەوەکەمان بە گوێرەی یاسای حزبەکان لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و رێکخراوە سیاسییەکانی عێراق وکۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بریارە رۆژی 5 شەممە و هەینی یەکەم کۆنگرەی یاسایی جۆڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ ببەسترێت لە شاری سلێمانی.
هەڵبەتە بە پێی یاسا دەبێ ئەم پرۆسەیە بە چاودێری لیژنەیەکی یاسایی موعتەبەری حکومەتی عێراقی بێت بەشێوازێکی دیموکراسیانە مافی بەشداری و خۆ کاندیدکردنی ئەندامانی نەوەی نوێ بۆ سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و جێگرەکە و چەند بڕگەیەکی تری هاوپێچ بە رێساکانی کونگرەوە هەبێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، شاسوار عەبدولواحید قادر وەک خاوەنی پڕۆژەکە، بە بریارێکی تاک لایەنانە و دوور لە هەموو پڕەنسیپەکانی دیموکراسی و عورفی کونگرە، هەستاوە بە دیاریکردنی ئەندامانی کونگرە بەبێ گەرانەوە بۆ رای ئەنجومەنی کاتی و رێکخستنەکانی جولانەوەکەمان وبگرە لیستێکی 15 کەسیشی دیاریکردوون کە دەبێ دەربچن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی لە سەر بنەمایەی میزاجی و شەخصی، بەبێ گەرانەوە بو رای رێکخستنەکانی هەر 4 پارێزگاکە و نوێنەرانی هەر یەک لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی.
لەبەر ئه و تاکبڕیارییەی شاسوار عبدالواحد قادر دەچێتە خانەی نادیموکراسییەوە وبە کار هێنانی سومعەی ئێمە و رێکخستنەکانمان لە هەر چوار پارێزگایەکە بو مەرامی شەخصی خۆی، دوور له و بنەمایانەی کە نەوەی نوێ لە سەری دروستبووە.
ئەگەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێکی رەسمی بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و رێکخراوە سیاسییەکانی عێراق دەنێرین کە مۆڵەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رابگیرێت به و پێیەی رێکخستنەکانمان ئەوانەی کە پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵەتیان کردووە، ئەندامیەتی خۆیان هەڵدەپسێرن.
ئێمە وەکو نوێنەری هەر یەکە لە پارێزگای هەولێر و دهوک و هەڵەبجە و بەشی رێکخستنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشی میدیایی نەوەی نوێ بریاری بایکوتی بەشداری له و کۆنگرەیە دەکەین وئەندامەتی خۆمان بۆ مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەڵدەپسێرین، و پێمان وایه کونگرەکە بەبێ ئێمە ناشەرعی یه و ودوورە لە بنەماکانی دیموکراسی.
کۆپیەک بۆ بەشی رێکخستن
کۆپیەک بۆ دەزگا میدیاکان
کۆپیەک بو ناوەندە یاسایییەکان
کۆپیەک بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
03-01-201803-01-2018 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!