بەردەوامی ناڕەزاییەکان لە ئێراندا
📝 بەڵگەنامەکان
درێژەی دەسبەسەری و کردەوەی هۆوانە دژی ناڕەزاییە ئاشتیخوازانەی خەڵک پاش تێپەڕبوونی 7 ڕۆژ لە سەرهەڵدانی خەڵک و بەردەوامی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک لە ئێراندا دژی گەندەڵی و کێشەی ئابووری بەرپرسانی دەسەڵات لە زۆربەی شارەکانی ئێران.
بەرپرسانی دەسەڵات ئەم ناڕەزاییانە بە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی و کەسانی گرێدراوی ئەو وڵاتانە ناو دەبەن و بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە ئەمنیی و نیزامیەکان و سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران تا ئێستا ئەژمارێکی دیکە لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر و بریندار کراون.
بە پێی ڕاپۆرتی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :
ژمارەی کوژراوان تا ئەمڕۆ نیزیک بە 21 کەس و نیزیکی 450 کەس لە ناڕازییان لە تاران و لە پارێزگای
کرماشانکرماشان هەروەها زیاتر لە 80 کەس دەستبەسەر کراون. هەر وەها لە درێژەی دەسبەسەریەکاندا ژمارەیەک لە خویندکارانی زانکۆکانی ئێران و
رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا ڕێژەی دەسبەسەرکراوان پتر لە 30 کەس ڕاگەیاندراوە.
6کەس لە ئاڵۆزیەکانی “قهدریجان “، 1 کەس لە خۆمینیشار، 1کەس لە کەهریزسنگ و 1 کەس لە نیزیکی نەجەفئاوا کوژراون، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوژران 2 کەس لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە و 10کەس لە ڕۆژی یەکشەممە پشتراس کرابویەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە کوژراوان لە کرماشان و
لۆڕستانلۆڕستان ڕاگەیاندرابوون. بە پێی مادەی 12جاڕنامەی مافی کۆمەڵگای خویندکاران ناڕەزایی لە زانکۆ ئازادە و هەر وەها مافی ڕەخنە و داخوازی لە جاڕنامەی مافی خویندکاران هیچ دژایەتیەکی لە هەمبەر یاسای بنەڕەتی نیە، مخابن لە هەندێک لە زانکۆکاندا ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە و ئەژمارێک خویندکار بە تۆمەتگەلی بێبنەما دەسبەسەر کراون.
ئاماری خویندکارانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە ڕادەگەیەنین. زانکۆی عەلامە تەباتەبای فائیزە عەبدیپوور/مەجید مسافر/محەممەد خانی/سیاوەش ئەمجەدی/مۆحسن شاهسون/سینا غفاری زانکۆی تاران : لیلا حسینزادە/سینا ڕەبێعی/مۆحسن حەقشناس/ میکائیل قولی ڕاد/ پدرام پزیرە/محەممەد محەممەدیان/عەلی مۆزەفەری/مێهدی وەهابی سانی/ سوهەیل مەوەحدیان/ ئارش ئاوری/دانیال ئیمان/ئەمیر حسین علم تەلەب/مەجید ئەکبەری/ مۆحسن تورابی/ کەسرا نووری /عارف فەتحی / مۆحسن میر مۆحسنی / محەممەد جەواهری زانکۆی کرماشان : لۆقمان ویسی / ناونیشانی یەک لە خویندکاران لە بەر دەستا نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-01-201804-01-2018