ناڕەزایی دەربڕین وئاڵۆزییەکانی پارێزگای خوزستان لەبەفرانباری 2018
📝 بەڵگەنامەکان
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەدرێژەی ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی هاوڵاتیان لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەربە سیاسەتە ئابووری وئەمنییەتییەکانی
کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو خەڵکی ئەهوازیش کە حەوتەمین شاری پڕحەشێیمەتە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و درووشمی دژی حکوومی ودژی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کوتۆتەوە.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هاوسان لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی شاری مەشهەد لەڕۆژی پێنج شەممە حەوتی بەفرانباری1396 دژبەگرانی وگەندەڵی،شارەکانی دیکەی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان،وەکوو خەڵکی شاری ئەهواز،ئیزە و “مسجدسلیمان” ی سەربە پارێزگای خوزستان،
کرماشانکرماشان و… ڕژانە سەر شەقامەکان. بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە شاری “مسجد سلیمان” زۆرترین ناڕەزایەتییەکانی لەم پارێزگایە بەخۆوە دیتووە کەخەڵک هێرشیان کردۆتە سەر زۆرینەی دامەزراوەکانی سپا، بەسیج، حوزەی عیلمیە وچەندد بینایەکیش ئاگری تێبەردرا،هاوکات لەم ناڕەزایەتیانەدا دروشمگەلێگ دژبە ویلایەتی فەقێ وڕێبەری ئێران خامنەیی درا.
ناڕەزایەتییەکان لەشاری ئیزەیش پەرەی گرت کەبەداخەوە لەشاری ئیزە لەڕەوتی ئەم گردبوونەوە وناڕەزایەتیانە ڕایەدارانی ئەمنی وچەکداری تەقەیان لەخەڵک کرد کەبەهۆی ئەو دەسڕێژانەوە 2کەس کوژرا و8کەسیش برینداربوون.
جێگەی باسە ماوەی بەرێیش خەڵکی پارێزگای خوزستان بەهۆی پیس بوونی کەش وهەوا وزۆربوونی وردیلەکان وهاریکاری نەکردنی دەوڵەتی لەمەڕ کەم کردنەوەی پیسی کەش وهەوا ڕژابوونە سەر شەقامەکان. کۆمپانیای نەتەوەیی ناوچە پ نەوتەکانی باشوور(گەورەترین بەرهەم هێنەری نەوتی ئێران)کومپانیای نەتەوەیی چاڵاوکەندنی ئێران، کومپانیای پۆڵای خوزستان وکومپانیای نەوت وگازی ئەروەندان لەپارێزگای خوزستان هەڵکەوتوون کەبەم حاڵەوە خەڵکی ئەم ناوچەیەیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ دۆخی ئاڵۆزی ئابووری وکەشی داخراوی ئەمنییەتی وسیاسی تەنگەتاو بوون وخوازیاری گۆڕانی بژێوی ژیان وشێوازەکانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێرانن. لەڕۆژی سێهەمی ناڕەزایەتییەکان بەئاشکرا دەدیترا کە ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوترن لەگرانی وگەندەڵی لەحکوومەت وگشتی سیستەمی کردووە بەقەڵغان. ساڵی ڕابردوو دامەزراوەی (گالووپ)ڕاپۆرتی دا کەئێران لەڕوانگەی نیشانەی ئەزموونی نیگەتیڤ، پاش عێراق وسودان سێهەمین پێگەی بۆخۆی دیاری کردووە.
ئەم نیشانەگەلە بەپێی فاکتەرگەلێکی وەکوو ڕادەی سترێس ودڵەڕاوکێ، توڕەیی، پەرۆشی، ترس ولەرز وئازگەلی دەروونی دیاری دەکرێت کەخەڵک لەژیانی ڕۆژانەی خۆیاندا ئەزموونی دەکەن.
هەروەها پاش هەڵکشانی گرانی ناڕەزایەتییەکان لەچەندد ڕۆژی دواین هێزەکانی ئیتلاعات وسپا سەرکوت ودەسبەسەرییەکانیان پەرە پێدا،لەناڕەزایی دەڕبڕینە بەربڵاوەکانی ئەم دواییە نێزیک بە 21 کەس کوژران وبەدەیان کەسیش بریندار وبەهەزارانیش دەسبەسەرکراون کەئەمە لەخۆیدا دژکردەوەی جیهانی لێکەوتەوە وزۆرینە دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤی وخەڵک لەپەڕاوپەڕی جیهان خوازیاری پێڕاگەیشتن بەدۆخی تاقەت پڕوکێنی ئێران بوون ولە ڕاپۆرتگەلی تێروتەسەلدا خوازاری ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی لەگەڵ بکەرانی سەرکوتی خەڵک بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
04-01-201804-01-2018