Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📊 ساڵانە دوو تریلیۆن دینار بۆ خۆراک دەچێتە دەرەوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەهای خۆراكی هاوردەكراو لە چوار ساڵی رابردوودا
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کاریگەریی قەیرانی دارایی، توانای دارایی خەڵک لاواز بووە و ئاراستەی کڕینیان زیاتر بۆ خۆراکە، بۆیە ئێستا خۆراک 50%ی کاڵا هاوردەکراوەکانی هەرێمی کوردستان پێکدێنێ.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بازرگانان لە رێگەی 3346 مۆڵەتەوە بە بەهای 8 ترلیۆن و 349 ملیار و 660 ملیۆن دینار کاڵای خۆراکیان هاوردەکردووە. نزیکەی 78%ی ئەو کاڵایانە لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردەکراون.
بەپێی داتاکان، زۆرترین کاڵای هاوردەکراوە کە بەهاکەی گەیشتووەتە 2 ترلیۆن و 367 ملیار و 700 ملیۆن دینار، لە ساڵی 2014دا بووە، بەڵام ساڵانی دواتر بەهۆی کاریگەری قەیرانی دارایی هاوردەکردنی خۆراک کەمی کردووە، بە جۆرێک ساڵی رابردوو گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و 805 ملیار و 900 ملیۆن دینار.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە (رووداو)ی گوت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، توانای دارایی خەڵک لاواز بووە، بۆیە ئێستا ئاراستەی کڕینی خەڵک زیاتر لە کاڵا خۆراکییەکان چڕ بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە هاوردەکردنی خۆراک پشکی شێری لە هاوردەکراوەکان بەرکەوێت، دوای ئەویش کەلوپەلی کارەبایی، ئەلیکترۆنی، بیناسازی و پێداویستی نێو ماڵ.
بە گوتەی نەوزاد ئەدهەم 48%ی ئەو کاڵایانەی لە رێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکرێن، خۆراکە، بە گشتی 50%ی ئەو کاڵایانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ‌، خۆراکە.
خۆراک پێویستیی رۆژانەیە و مرۆڤ ناتوانێ دەستبەرداری ببێ، بەڵام قەیرانی دارایی، کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی خۆراکیش هەبووە. نەوزاد ئەدهەم دەڵێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هاوردەکردنی خۆراک بە بەراورد بە ساڵی 2014 بە رێژەی 22% کەمی کردووە. نەوزاد ئەدهەم ئاشکرای کرد 95%ی ئەو خۆراک و خواردمەنییەی لە کوردستان بەکاردەبرێ‌، هاوردەیە.
لە چەند ساڵی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای تایبەت بە هاوردەکردنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دامەزراون، بەشێکیان بریکاری کۆمپانیا تورکی و ئێرانییەکانن بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان. بەشێکی دیکەشیان خۆیان بەرهەمە خۆراکییەکان لە تورکیا لە قوتوودەنێن و هاوردەی دەکەن.
حاجی قاسم ئیبراهیم کە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای زێری تورکییە لە کوردستان بە (رووداو)ی گوت بەهۆی کاریگەری قەیرانی دارایی، فرۆشی کاڵا خۆراکییەکانیش کەمێک دابەزیوە، بەڵام بەبەراود بەکاڵاکانی دیکە هێشتا باشە، مانگانە بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار خۆراک دەفرۆشین.
بە گوتەی حاجی قاسم، بەشی زۆری ئەو کاڵایانەی ئێستا کۆمپانیا بازرگانییەکان هاوردەی دەکەن خۆراکە، لەنێو خۆراکەکانیش زەیت، رۆن، برنج، شەکر، دۆشاوی تەماتە و ماکەڕۆنی بە پلەی یەکەم دێن، دوای ئەوانیش پاقلەمەنییەکان.
بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی دەڵێن زۆربەی ئەو کاڵا خۆراکیانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، جارێکی دیکەی بۆ شارەکانی عێراق هەناردە دەکرێن، بەڵام حاجی قاسم ئیبراهیم، کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بازرگانانی عەرەب هەیە دەڵێت تەنیا 30%ی ئەو کاڵایانە بۆ شارەکانی عێراق دەڕوات، چونکە شارەکانی باشووری عێراق، زۆرتر کاڵای ئێرانی بەکاردێنن، چونکە نرخەکەی هەرزانە، سوننەکانیش زۆر کاڵای تورکی بەکاردێنن. تەنانەت لە کوردستانیش ئەو جیاوازییە هەیە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە بۆمان دەرکەوتووە دهۆک لە 90% و هەولێر لە80% و سلێمانی 60% کاڵای تورکی بەکاردێنن.
زۆربەی وڵاتان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ سێ سیستم پەیڕەو دەکەن، یەکەم: حکومەت بڕی پێویستی هاووڵاتیان بۆ هەر خۆراکێک و توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆ بۆ ئەو خۆراکە دیاری دەکات، ئینجا بەپێی پێویست رێگە بە هاوردە دەدات، دووەم: باج و رەسمی گومرگی دەخرێتە سەر بەرهەمی بیانی، تاوەکو بەرهەمی خۆماڵی بتوانێ کێبرکێ لەگەڵا بکات. سێیەم: حکومەت لەرێگەی پاڵپشتیکردنی جوتیاران و کارگەکانەوە، کار بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمی خۆماڵی دەکات، تاوەکو بتوانێ لە نرخ و کوالێتی کێبرکێی بەرهەمی بیانی بکات.
بەڵام لە کوردستان، سیاسەتی بازاڕی ئازاد پەیڕەو دەکرێ، بەو ئامانجەی خواست و خستنەڕوو رۆڵ بگێڕێ، بۆیە هیچ یەکێک لەو سیستەمانە بەتەواوی جێبەجێ ناکرێت، تەنیا رەسمی گومرگی دەخرێتەسەر هەندێ بەرهەمی کشتوکاڵ.
بەپێی ئامارەی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە137 هەزار تۆن گۆشتی مریشکەن بەڵام 100 هەزار تۆنی هەیە، لە گۆشتی سوور پێویستی بە 82 هەزار تۆنە بەرهەمی ناوخۆ ناگاتە نیوەی ئەم بڕە. 472 هەزار لیتر شیری پێویستە، 260 هەزار لیتری هەیە، پێویستی بە 6 هەزار تۆن ماسییە، 4700 تۆنی هەیە. 12 هەزار تۆن نیسک و نۆکی هەیە، بەڵام پێویستی بە 69 هەزار تۆنە. پێویستی بە 207 هەزار تۆن برنجە، بەڵام تەنیا 6 هەزار تۆنی هەیە. لە سەوزە و میوەش بە هەمانشێوە بەشی پێویستی ناوخۆ بەرهەم نییە و ناچارە هاوردەی بکات.
د.خاڵس ئەحمەد حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە (رووداو)ی گوت راستە وەزارەتی کشتوکاڵ پەیوەستە بەدابینکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان و رۆڵی سەرەکی بەردەکەوێت لەکەمکردنەوەی خۆراکە هاوردەکراوەکان، بەڵام بەهۆی ئەو بودجەی کەمەی لەساڵانی رابردوو بۆمان تەرخانکراوە لەرووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە، تەنیا لە بەرهەمە ستراتیژییەکانی وەک گەنم و پەتاتە و پیاز توانیومانە بگەینە ئاستی خۆبژێوی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەدا لە زۆربەی خۆراکە ستراتیژییەکانی وەک دانەوێلەکان و پاقلەمەنییەکان بێجگە لەبرنج کە ئاوی پێویستیان بۆ بەرهەمهێنانی نییە، ئەگەر پاڵپشتی داراییمان هەبێت دەتوانین بەشی ناوخۆ بەزیادەوە دابین بکەن، بەهەمانشیوە دەتوانن بەچاندنی قامیشی شەکر و چەوەندەر و گوڵەبەرۆژە، شەکر و رۆنی زەیت دابین بکەن. لەزۆربەی میوەکانیش جگە لە مۆز و هەندێ میوەی دیکە ئەگەر کۆگای ساردکەرەوە هەبێت دەتوانن پێویستی ساڵ دابین بکەن. لە هێلکەی خواردن و گوشتی مریشکیش ژێرخانی تەواویان هەیە ئەگەر پرۆژەکان بکەونەکار دەتوانن پێویستی ناوخۆ بەزیادەوە دابین بکەن، بەڵام لە گۆشتی سوور و شیر نەگەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.
بەهای خۆراکی هاوردەکراو لە چوار ساڵی رابردوودا
ساڵ بەهای هاوردەکراوی خۆراک بەدینار
سەرجەم گومرگەکان گومرگی ئیبراهیم خەلیل
2014 2.376.700.000.000 1.756.900.000.000
2015 2.314.150.000.000 1.717.050.000.000
2016 1.852.850.000.000 1.481.400.000.000
2017 1.805.960.000.000 1.533.360.000.000
کۆی گشتی 8.349.660.000.000[1]
12-01-201812-01-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 12-01-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-01-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-01-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 12 2018 9:14AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 12 2018 7:39PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 12 2018 7:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,416 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Jan 12 2018 9:19AMبەناز جۆڵا
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574