ساڵی 2017، 419 پێشێلکاریی بەرامبەر 338 رۆژنامەنوسی هەرێم ئەنجامدراوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
زریان محەمەدزریان محەمەد
سەنتەری میترۆسەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لەژێر ناوی یاسا نامانپارێزێت ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بۆ ساڵی 2017 خستەڕوو.
رەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بەدواڕۆژی وت لەساڵی 2017 سەنتەری میترۆ بەپشتبەستن بەمادە و بڕگەکانی یاسای ڕۆژنامەگەری لەهەرێم کۆمەڵێک سەرپێچی و یاسا شکێنی و پێشێلکاری تۆمارکردووە.
وتیشی 419 پێشێلکاری بەرامبەر بە 338 ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمارکراوە.
بەپێی لێدوانەکەی غەریب لەساڵی 2017 چوار رۆژنامەنووس کوژراون کە دوانیان تیرۆرکراوە و 14 برینداریشیان هەبووە لەکاتی ڕوماڵکردندا کە 10 یان برینداری بەرەکانی جەنگن.
رێکخەری سەنتەری میترۆ ئەوەشی ئاشکرا کرد، 206 ڕێگری هەبووە و 12 حاڵەتی شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی هەبووە.
هاوکات 25 حاڵەتی دەستبەسەراگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی هەبووە کە 33 یان بەبێ بڕیاری دادگا هەبووە و 10 دەستگیرکردن و فەرمانی دەستگیرکردن بەبڕیاری دادگا هەبووە.
هەر لەئائمارەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، 58 هێرش و لێدان هەبووە و 18 هەڕەشە کراوە 2 تەقە لێکردن هەبووە و 2 پڕکردنەوەی بەڵێننامەش ئەنجامدراوە و 3 تەشویش و هێرشی ئەلکترۆنی و 8 هێرش و تاڵانکردن و سوتاندنی ئۆفیسی دەزگای ڕاگەیاندن و 7 ڕاگرتنی پەخش و 5 داخستنی نوسینگەی دەزگای ڕاگەیاندن روویانداوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئاماری ساڵانەی خۆی بڵاو دەکاتەوە و تیایدا لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی گوێ لێبون لەو پێشێلکارییانە دەکرێن.
[1]
13-01-201813-01-2018