لە بەیاننامەیەکدا کە لە 17ی کانونی دووەمی 2018، لە ماڵپەری فەڕمی کۆمپانیاکە بڵاوکراوەتەوە و کۆپیەکی لای دواڕۆژە، ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیا هاوبەشەکان لە کێڵگەی نەوتی #تەقتەق# بڕی 10.10 ملیۆن دۆلاریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی مانگی تشرینی یەکەمی 2017ی ئه و کێڵگەیە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆمپانیاکە لە کۆی گشتی ئه و بڕە پارەیە، 5.55 میلۆن دۆلاری لە پشکی خۆی وەرگرتووە.
گەنەڵ ئینێرجی یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری وزە لە کوردستان و لە بۆرسەی لەندەن تۆمارکراوە.[1]
#17-01-2018#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,440 مرة