Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
✌️ شەهیدان
ڤیان تاهر نەجم
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📝 ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر لە (442) خزمەتی تایبەت‌ بە هاووڵاتیان و (279) جۆر خزمەتی گشتییە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، حکومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر
📝 بەڵگەنامەکان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2018 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوووە.
سەرەتا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد کە لەلایەن چەند لێژنەیەکی حکوومیی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە لەسەر فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، نەوت و مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەکرێت و ئه و هەنگاوەی بە ئەرێنی لە قەڵەمی دا، هیوایشی خواست زوو بگەنە چارەسەری کۆتایی بۆ کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.
بەڕێزیان باسی لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی دوو ڕۆژ لەمەوبەری نێوان خۆیان و بەڕێز ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە تیایدا گفتوگۆی لیژنە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، پرۆسەی چاکسازی و شەفافیەت لە هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان، هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە تاوتوێ کرا و بەڕێز تیلەرسن پشتگیریی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان و حکوومەتێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردووە.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها باسی لە دوا سەردانی خۆیان بۆ ڤاتیکان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ قەداسەتی پاپا فرەنسیس کرد و ئاماژەی بەوە دا کە قەداسەتی پاپا پشتگیریی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و ئامادەیی نیشانداوە کە لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکاندا هانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بدات.
ئینجا هەر یەکە لە بەڕێزان مەولوود باوە موراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، ڕێباز حەملانڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری، ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکان و کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ، پو‌ختەیەکیان دەربارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان لەگەڵ لیژنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ پێشکەشکرد و ڕوونیان کردەوە کە کۆبوونەوەکان‌ لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوون و هیواخوازن لە ماوەیەکی نزیکدا، دەرەنجامە ئەرێنییەکانی ئه و دیدار و کۆبوونەوانە دەرکەون و ڕێگە بۆ دەسپێکردنی دانوستان و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی هەولێر بەغدا خۆش بکەن.
پاشان بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی پلانی چاکسازیی حکوومەتدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی خزمەت خستەڕوو و ڕایگەیاند‌ حکوومەت دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتەکانی خۆی بە هاووڵاتیان بگەیەنێت، بۆیە ئەم پڕۆژەیە حکوومەت له و ڕووەوە ڕێکدەخات و هاووڵاتیانیش باشترین خزمەتیان پێشکەش دەکرێت. ڕوونیشيکردەوە کە ئامانج لە پڕۆژەی خزمەت باشترکردنی ئاستی خزمەتەکان بۆ هاوو‌ڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتینە لە دامودوزگا حکوومییەکاندا.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکرد حکوومەت پێداچوونەوەی بە سەر‌جەم خزمەتەکاندا کردووە کە ژمارەیان زیاتر لە (442) خزمەتی تایبەت‌ بە هاووڵاتیان و (279) جۆر خزمەتی گشتییە. هەروەها ڕوونیکردەوە کە حکوومەت مەبەستیەتی بەم پڕۆژەیە سیستەمی یەکپەنجەرەیی پەیڕه و بکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بەشێکیش لەم خزمەتانە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پێشکەش بکرێن.
پرۆژەکە ئاراستەی وەزارەتەکان کرا بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێکدا لەپێناو دەوڵەمەندکردن و باشترکردنیدا، دید و سەرنج و تێبینیی خۆیان لەسەر بدەن و دوای ئەوەی لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەکرێت، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆتاییدا بەڕێزان وەزیرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە دوێنێ بڕیاری کشانەوەیان لە حکوومەت دا، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێزان سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی حکوومەت نیشاندا بۆ ئه و ماوەیەی کە پێکەوە کاریان و دووپاتیانکردەوە کە لە ماوەی کارکردنیاندا هەموو پشتگیرییەکی سەرۆکاتیی حکوومەتیان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و کارەکانیان هەبووە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران، وێڕای سوپاسکردنی وەزیرە بەڕێزەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە کار و ئەرکەکانیان بە باشی ڕاپەڕاندووە، نیگەر‌انیی خۆی و حکوومەتی بۆ بڕیاری کشانەوە لە حکوومەت نیشاندا و دووپاتی کردەوە کە ئەم بڕیارەی یەکگرتووی ئیسلامی لە کاتێکی گونجاودا نەبووە و لە بەرژوەندیی هەرێمی کوردستان و خۆیاندا نییە.[1]
17-01-201817-01-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-01-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-01-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jan 17 2018 5:11PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 17 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 17 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,994 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی 1922دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەو ەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
ڤیان تاهر نەجم
رۆژی 22-10-2016 پاش هێنانەوەی تەرمی مێردە شەهیدەکەی (هاکار فەتاح محەمەد) لە شەڕەکەی کەرکوک، بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو سێ منداڵیان لەپاش جێما.
ڤیان تاهر نەجم
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,375 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574