برێنداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەوە
📝 بەڵگەنامەکان
بە پێی ئەو هەواڵەی گەیشتو بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ یەک شەممە 24ی بەفرانباری 2717ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی (فەرهاد دەستوری) بە هۆی بەربونەوە لە تاشەر بەردەوە لە بەرزایەکانی(تەتە)ی سەر بە
هەورامانهەورامان بریندار دەبێت.
هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە پەیوەستە بە دژواری رێگای هاتو چۆی کۆڵبەرانەوە و بە دابەزینی پلەی گەرمی و بارینی بەرف و خزبونی رێگاکان ئەم کۆڵبەرە دەکەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار دەبێت، ناوبراو ئێستە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری
سنەسنە لەژێر چاوەدێری پزشکیدایە.
جێگای ئاماژەیە کە سروشت و مینی چێنراو و بۆسە و تەقەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لەمپەری دەرهێنانی نان و هۆکاری ئەستاندنی گیانی کۆڵبەران و کاسبکارانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14-01-201814-01-2018