图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,877
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,723
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ئەفرین و ئەرکی بزاڤە کوردستانییەکان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ئەفرین و ئەرکی بزاڤە کوردستانییەکان
库尔德文件

هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر ئەفرین و ئەرکی بزاڤە کوردستانییەکان
库尔德文件

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، دیسان دەهۆڵی شەڕ ئەکوتێ. ماوەیەکە لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوەکاندا کەڵبەکانی خۆی پیشان ئەدات و هاواری شەڕ ئەکات. ئەمجارەیان بە ئەفرینەوە گرتوویەتی. هەربۆیە بەدەستی ئەرگەنەکۆن بۆتە جڵەوکێشی هێزەکانی ناو دەوڵەتی سێبەر لە تورکیا. لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی و هێزە ناشونالیست و توندڕەوکان بەرەیەکی فراوانی دژی کوردو کوردستان پێکهێناوە. ئەوان ئامانجی خۆیان نەشاردۆتەوە. بەئاشکرا ئەڵێن ئەبێ کۆتایی بە ئیرادەی کوردستانیان بێنین. ئێستا کانتۆنی ئەفرینیان کردۆتە ئامانج. داگیرکردنی جەرابلوس و الباب بە دەستکەوت و سەرکەوتن ئەزانن و ئەیانەوێ هەمان سیناریۆ لە ئەفرین دووبارە بکەنەوە. سەرەڕای ئامادەکاریی سەربازیی لە هەوڵی ئەوەدان ڕای گشتیش لەسەر ئەو هێرشە ئامادە بکەن.
هەر لە جەرابلوس و ئەلبابەوە هەتا ئیدلیب، هەرچی پاشماوەی ئەلقاعیدەو داعش و هێزە تێرۆریستەکان هەیە ڕێکیانخستوون و خەریکی ئامادەکارین بۆ هێرشکردن.
سەرکەوتنەکانی کوردستانیان و هاوپەیمانانیان لە ڕۆژاواو باکوری سوریا، خەوی سەرانی دەوڵەتی تورکیایان زڕاندووە. جگە لە شەڕ بیرو هۆشیان بەلای هیچ ئەڵتەرناتیڤێکی تردا ناچێت. ئێستا لە مێشکی ئەواندا تەنیا یەک شت هەیە ئەویش ئەوەیە دەستکەوتەکانی کوردان تێکبدەن و کوردان کوشتوبڕ بکەن. نە‌هێڵن هیچ قەوارەو پێگەیەکی کوردان لە سوریادا هەبێت.
رۆژاوای کوردستان و باکوری سوریا بۆتە گۆڕەپانی سیستەمێکی نوێ. دیموکراتی و فیدرالیزم کە پێکهاتەی ناوچەکە بە ئازادی تێیدا ئەژین، ئەقڵ و هۆشی لە سەری سەرانی دەوڵەتی تورکیادا نەهێشتووە. ئاشکرایە کە کوردو هاوپەیمانەکانی،هێزە تیرۆسریستەکانیان شکاند کە تورکیا لە پشتیان بوو. ئەم سەرکەوتنانە دەرفەتی هاوپشتییەکی نێونەتەوەیی بۆ کوردان ڕەخساند. بەتایبەتی سەرکەوتنی مێژوویی کۆبانێ کە بوو بە سیمبوڵی دنیای پێشکەوتوو. دوای ئەویش ڕزگارکردنی ڕەقەو دێرەزورو زۆر شوێنی دی. لەم پرۆسەیەدا کوردستانیان بوونە ئەکتۆرێکی دیارو ناسراوی ئازادی. تورکیاو هاوپەیمانەکانی وەک داعش و ئەلنوسرەو ئەوانی دی، بوون بە هێمای دژە مرۆڤایەتیی.
ئەم پێشکەوتن و سەرکەوتنەی کوردستانیان و سیستەمە نوێیە، بە دەوڵەتی تورکیاو دەمڕاستەکانی هەرس ناکرێت. لەبەرئەوە ئەیانەوێ بەهەر شێوەیەک بێ ئەو مۆدێلی هەبوونە نەهێڵن. هەربۆیە سنوورەکانی ڕۆژاوایان بە سەربازو چەکی گران تەنیوە. تورکیا بۆ هێرش کردن هەر خەریکی بیانوو داتاشینە.گوایا هاوپەیمانیی ڕۆژاوای کوردستان و فیدرالیی باکووری سوریا لەگەڵ ئەمەریکاو هەمانکات گەورەبوونی یەپەگە هەڕەشە بۆسەر ئەمنی تورکیا درووست ئەکەن. یەپەگە وەک هێزێکی لەشکری میللی لە 2011وە لەو هەرێمە ئەکتیڤە. کاری ئەو پاراستن و بەرگریکردنە لە خەڵک. ئەردۆگانیش بە مەبەست دۆخەکە ئەشێوێنێ و بیانووی نابەجێ ئەدۆزێتەوە.
هەرچەند ئێستا دەوڵەتی تورکیا لە سەر ئاستی دنیا جێی ڕێز نییەو بێزراوە، بەڵام پێویستە کوردان و هاوپەیمانانیان لە بەرامبەر ئەم هەڕەشەو هێرشانەی تورکیادا ئامادەکارو دەستبەکاربن و هەڵوێستێکی جدیی پیشان بدەن.
ئەردۆگان و حکومەتەکەی لە تەنگژەدان. لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی ئامادەکاریی هەڵبژاردنی 2019ی دەستپێکردووە. ئەردۆگان ئەیەوێ باڵی نەژادپەرستی و کۆنەپەرستی ناوخۆیی بەهێزبکات تاکو بتوانێ لە هەڵبژاردندا دەسەڵاتی خۆی مسۆگەر بکات. هەربۆیە بەدوای بیانوویەکی شەڕو دەرفەتێکدا ئەگەڕێت. ئەفرینیش وەک خاڵێکی لاواز ئەبینێت.
بەڵام دەولەتی تورکیاو ئەردۆگان و حکومەتەکەی و هاوپەیمانەکانی زۆر بە هەلە دۆخەکە ئەخوێننەوە. ئەوان لە ئەگەری هێرشێک بۆ سەر ئەفرین سەرناکەون. ئەوان هەر هەوڵێک بدەن هەرگیز ناتوانن ئامانجێکی ئەوتۆ بەدەستبێنن و ئیرادەی خەڵکێک بۆ ئازادی بشکێنن. لە دنیادا هێرشی مەزن، هەمانکات بەرخۆدان و پاراستنی مەزن نموونەیان زۆرن. هێرشی دەوڵەتی تورکیا هەرچەند مەزن بێت، نمونەی بەرخۆدانی کۆبانێ لەبەرچاوانە. بەهەمان ئیرادەو تێکۆشان ڕێ لەداگیرکاریی ئەگرین. گەلی کوردستان لە کۆبانێ مێژووی بەرخۆدانی لە نوێوە نووسییەوە. لە کۆبانێ نەک تەنیا داعش، بەڵکو هاوکاری ئەوانیش کە خودی دەوڵەتی تورکیا بوو تێکشکا. لە کۆبانێ نەژادپەرست و کۆنەپەرستی ناوچەکە تێکشکێنران.
دەوڵەتی تورکیاو ئەردۆگان و حکومەتەکەی و بەرەی ئەوان،لە ئەفرین ڕووبەرووی شکستێکی گەورەتر لە کۆبانێ ئەبنەوە. ئەفرین لەجێی خۆیەتی، ئەفرینیەکان لە جێی خۆیانن. ئەوان بەهەموو هێزوتوانای خۆیانەوە ئامادەی پاراستنی وڵاتی خۆیان، ڕێزو شکۆی خۆیان و پاشەڕۆژی خۆیانن. یەپەگە و یەپەژەو هەموو گەلی ئەفرین و ڕۆژاوا لەسەنگەری بەرخۆدانا ئەبن. گەلی ئەفرین شەڕ ناخوازێت. بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان، ئەوا ئەفرین ئەبێتە گۆڕستانی داگیرکەران بە ئەردۆگان و هاوپەیمانەکانیەوە.
رەوشەکە هەستیارە. لەبەردەم ئەتمۆسفیری شەڕێکە. دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر ئەفرین و ڕۆژاوای کوردستانی کردۆتە ئامانجی خۆی. هێزە بەکرێگیراوەکانی ناوچەکەشی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە.
لەم دۆخەدا هیچ واتایەکی بێدەنگبوون نەماوە. دەنگی شەڕ و هێرشکردن تا دێ بەرزئەبێتەوە. هەربۆیە پێویستە دەنگی بەرخۆدان و پاراستنیش زیاتر بەرزببێتەوە.
#کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان# بە دەنگێکی بڵند داوا لە گەلی کوردستان ئەکات زۆر بە جدی ئەم دۆخە، ئەم پڕۆسەیە ببینن و بەو پێیە خۆیان ئامادە بکەن. دەوڵەتی تورکیا شەڕی مان و نەمان لەگەڵ کوردان ئەکات. تەنیا یەک ڕێگای لەبەردەم گەلی کوردستان و هاوپەیمانەکانیان هێشتۆتەوە، ئەویش بۆ ئێمە لەم کاتەدا تەنیا سەرکەوتنە. پێویستە گەلی کوردستان هەموو ئامادەکارییەک بۆ سەرکەوتن وتێکشکاندنی ئەو هێرشە بکات. جگە لە سەرکەوتن هیچ ڕێیەکی دی نییە. ئەبێ ئەفرین ببێتە قەڵای بەرخۆدان و سەرکەوتن.ئەبێ دەوڵەتی تورکیا و ئەردۆگان لە ئەفرینیش ژەهری تێکشکان بنۆشن.
ک ن ک هەروەها داوا لە جیهانی دیموکرات، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپاو ئەمەریکا، ڕوسیا و چین، ڤاتیکان و دەوڵەتانی ئیسلامی ئەکات کە هۆشیارییەکی جدی بدەنە دەوڵەتی تورکیا کە نەکەوێتە شەڕێکی لەو چەشنەوە.
هەروەها ک ن ک داوا لە گەلی تورکیا، لە هێز و دینامیکە مرۆڤخواز و دیموکرات و لیبرالەکانی ناو تورکیا ئەکات لە هەمبەر ئەم شەرخوازیەی ئەرگەنەکۆن-ئەردۆگان-باخچەلی ڕاوەستن، دەنگی خۆیان بڵند بکەن و ڕێگایان لێبگرن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووبارە داوا لە تەواوی گەلی کوردستان، لە ناوخۆ و دیاسپۆرا، لە هەموو بزاڤە کوردستانییەکان، گەورەو بچوک، سیاسی و سڤیل ئەکاتکە پێکەوەو بەهەموو شێوازێک شانبەشانی گەلی ئەفرین و ڕۆژاوای کوردستان، لەناو هەمانگییەکی بەهێزدا بن. لەگەڵ دۆستان و هاوکاراندا لە پەیوەندیدا بن. چالاکانە لەبەردەم ئەم هەوڵەی دەوڵەتی تورکیاو حکومەتی ئەردۆگان و هاوکارانی لە سەنگەری بەهێزی نەتەوەییدا جێ بگرن.
گەل ئێمە، ئەفرین و ڕۆژاوای کوردستان و فیدرالیی باکوری سوریا و هاوپەیمانانیان هەر سەرئەکەون. دەوڵەتی تورکیاو حکومەتی ئەردۆگان و هاوکارانی ئەمجارەش تێکئەشکێن.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک.ن.ک
برۆکسل
#17-01-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,150
HashTag
来源
挂钩项目: 2
日期与活动
词和词组
Publication date: 17-01-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( سەریاس ئەحمەد 18-01-2018
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on18-01-2018
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):18-01-2018
URL
此产品已被浏览2,150

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,877
图片 104,261
书籍 18,882
相关文件 94,723
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!