کۆنگرهى تهڤگهرى ئازادیی
باکووری کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ،
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری
ڕوحاڕوحای پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لەبەردەم ناوەندی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە دەستگیرکرا و پاشتر ئازادکرا. ڕاگەیەندرا، کە دەستگیرکردنی بایدەمیر لە چوارچێوەی دۆسیەی 'سوکایەتییکردن بە سەرۆک کۆمار'بووە، کە پێشتر لە
شرناخشرناخ لەدژی تۆمارکرابوو. دوای وتە لێ وەرگرتنی لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە، عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ڕوحای هەدەپە ئازادکرا.
[1]
-
موراد قەرەیلانموراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکە، بانگەوازیی سەفەربەریی بۆ بەرگریی لە
عەفرینعەفرین کرد و ڕایگەیاند، کە پەکەکە لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا بێدەنگ نابێت.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی رابردوو، بەهۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئێران، لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور،
کۆڵبەرکۆڵبەرێک بەناوی (شۆرش عومەری) خەڵکی
سەردەشتسەردەشت، لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا، هاوکات 6 ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.
[1][4]
باشووری کوردستان
- لە شاری
سلێمانیسلێمانی کۆنگرەی دامەزراندنی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بەشداری 700 ئەندام و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 میوان دەستیپێکرد.
[1]
- محەمەد عەبدوڵڵا بە سەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان هەڵبژێردرا.
[1]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگەی نێوان شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە و شارەدێی
وەرتێوەرتێ داخرا.
[2]
- بەڕێوەبەری کارەبای
کەرکوککەرکوک هۆکاری بچڕانی کارەبای نیشتیمانی لە سەرەنساری پارێزگاکە خستەڕوو و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەهۆی رەشەباوە تاوەری سەرەکی هێڵی 400 کەیڤی کارەبای کەرکوک لەسنوری دیالە کەوتووە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- نورەدین جانیکلی، وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئێمە هیچ ڕێگەیەکی ترمان نیە و ناچارین بۆ پێشگرتن لە تیرۆر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە
عەفرینعەفرین ئەنجامبدەین.
[3]
- هێزەکانی تورکیا لە دوێنێ شەوەوە بەچڕی بۆردومانی عەفرین و دەوروبەری دەکەن.
[2]
- وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی چاودێری سوپای روسیا کە لە عەفرین جێگیرکرابوون و ژمارەیان 170 سەربازە کشاونەتەوە له و شارە.
[3]
- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا دوپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە شاری عەفرین نەکشاندووەتەوە.
[2]
- سوپای تورکیا لە رۆژهەڵاتی کانتۆنی عەفرین هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی
یەپەگەیەپەگە، شەرڤانانی یەپەگەش بە توندی رووبەڕوویان بوونەتەوە و دوو سەربازیان کوشت.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان